ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی «سولەیمان ڕەسووڵی»، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، هێزە ئەمنییەکان لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری شنۆ و بەبێ بوونی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و دوابەدوای ئەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران، جۆری تۆمەتەکان و تەنانەت شوێنی ڕاگرتنی سولەیمان ڕەسووڵیدا لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ناوبراو نادیار ماوەتەوە