ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سزای بەسەر ١٨ دامەزراوە و كەسدا سەپاند،
بە مەبەستی بە ئامانج گرتنی ئەو تۆڕەی كە وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەكە بە “یارمەتیدەری ئێران بۆ خۆدزینەوە لە سزا ئابوورییەكان و بەدەستهێنانی داهات” ناوی بردووە.
سكۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینە، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: “وەزارەتی گەنجینە بەردەوام دەبێت لە تێكدانی پیلانەكانی ئێران كە ئامانجیان خۆدزینەوەیە لە سزاكانمان، هەروەها ڕێگری لە دەستگەیشتنی بە داهات دەكات و بەرنامە چەكدارییەكانیشی لە سەرمایە بێبەش دەكات، ئەمەش لە پێناو پاراستنی گەلی ئەمریكادایە”