پارتی لیبڕاڵ دیمۆکراتی کوردستان بە بۆنە کوژرانی خامنەی دیکتاتۆرەوە بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەکی گەلە کورد هەمووگەلانی ئیران کرد. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە.
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانە
خەڵکی خۆ راگری رۆژهەڵات کوردستان ئەی ئەو گەلەی کە ساڵانێکە لە ژێر سێبەری زوڵم و ستەمی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییدا دەژین، ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕ لە هیوا و ئاهنگ شادیی دەڵێنەوە.
ئەو پیاوەی کە ٣٧ ساڵ بوو وەک شمشێرێکی لەسەر گەردنی گەلی کورد و گەلانی ئێرانی سەکەوتووی دەکرد، لە کۆتاییدا لە هێرشیەکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کوژرا، ئەمە تەنها مردنی یەک کەس نییە، ئەمە کۆتاییهاتنی سەردەمێکی تاریک و پڕ لە خوێن و ئازارە، ئەمە دادپەروەرییەک بوو بۆ گیانی هەزاران شەهیدی شەقامەکانی ،رۆژهەڵات و شارەکانی دیکەی ئێران. بۆ ئەو زیندانییە سیاسییانەی کە ساڵانێکی لە ژووری تاکەکەسی و لە ژێر ئەشکەنجەدا بوون. بۆ هەموو ئەو لاوانەی کە تەنها بۆ ئازادیی و ژیانێکی شیاو خەباتیان کرد.
رۆژێکی مێژووییە.
کاتێ ئەوەیە گەلی کورد و گەلانی ئێران بە یەکگرتوویی و هۆشیارییەوە بچنە پێشەوە. ئەم کوژرانە دەتوانێت دەرگایەک بێت بۆ گۆڕانکاریەکی گەورە، ئەرکی گەلانە کە بە بەرپرسیاریەوە مامەڵە بکەن و نەهێڵێت جارێکی دیکە کەسانێک یان گرووپێکی تر جێگەی زوڵم و دیکتاتۆرییەکی نوێ بگرنەوە.
بە دڵێک پڕ لە ئومێد بەرەو ئایندەیەکی ئازاد، دادپەروەرانە و بێ زوڵم دەچین. بۆ شەهیدان، بۆ ئەو هەموو ئازارەی کە کێشرا، ئەمڕۆ ڕۆژێکی پیرۆزە.خامنەیی کوژرا، بۆ ئاسۆی ڕوون دەڕوانین. چونکە بەجـــوانی دیارە. دواڕۆژ پرشنگـــــدارە.
سڵاو بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بە ئازادی و دیمۆکراسی و پێکەوە ژیانێکی شایستە هەیە. ئازادی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان هەموو گەلانی ئێران.
پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان
١٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ی کوردی