ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، ئاکۆ محەممەدی هاووڵاتیی ٢٢ ساڵەی کورد و خەڵکی گوندی کانی ڕەش سەر بە سەلاسی باوەجانی و دانیشتووی قشم، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی لەم شارەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان گیانی لە دەست دا. بنەماڵەی ناوبراو ڕۆژی یەكشەممە بە دانانی یەک میلیارد تمەن تەرمی ناوبراویان وەرگرتووەتەوە.
ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، ئیبراهیم یوسفی، خێزاندار، باوکی سێ منداڵ و دانیشتووی گەڕەکی دەوڵەتاوای کرماشان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو شارەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەكام لەو ناوچەیەدا کوژرا.
یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی یوسفی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕاگەیاندووە کە ئەم هاووڵاتییە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی هێزە حکومەتییەکان بە سەری، گیانی لەدەست داوە.