تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان ئهمریكاو ئێران‌دا، 48 هێرش كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه زۆربه‌یان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراون.
تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەست، سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی لە عێراق بەردەوامبون لە هێرشەکانییان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و لە 8ی نیسانەوە تاوەکو 24ی نیسان، 48 هێرشیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە. بەمەش، لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕەکەوە تاوەکو ئێستا (695) هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بەراورد بە پێش ڕاگەیاندنی ئاگربەست، زۆرینەی هێرشەکان ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراون. له‌و ژماره ھێرشه‌ی كه له‌دوای ئاگربه‌ست ئه‌نجامدراون، سوپای پاسداران بەرپرسە لە 75%ی هێرشەکان و گروپە هاوپەیوەندەکانیشی لە عێراق 25%ی هێرشەکانیان لە کاتی ئاگربەستدا ئەنجامداوە.
له‌باره‌ی زیانه‌كانی كۆی هێرشه‌كان له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، لە 28ی شوباتەوە تاوەکو 24ی نیسان،بەهۆی هێرشەکانەوە، 22 کەس له هه‌رێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە و 101 کەسی تریش برینداربون. 24 کەس لە قوربانییەکان خەڵکی مەدەنی بون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، جگە لە زیانی گیانی، هێرشەکان بونە هۆی زەرەر و زیانی ماددی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان. بە جۆرێک، زیاتر لە 67 خان‌و و شوێنی نیشتەجێبون و 45 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانی مەدەنی زیانیان بەرکەوتوە.