رۆژئەتڵەش یەکەم پۆرتاڵی جوگرافیایی تایەبت بە رۆژهەڵاتی کوردستانە کە لەێدا بە وەردی باسی کۆمەڵێک تایبەتمەندی زمانەوانی ئایینی و زمانیەوانی بە پێ بەڵگەو دێکۆمێنت خراونەتە خزمەت خوینەران.
سولەیمان چوکەڵی پسپۆری بواری جوگرافیا و جی ئای ئێس، بەڕێوەبەر و خاوەنی گشت بنکە – پڕۆژەکە کە خۆبەخشانە و بە تێچووی خۆی لە گرد و کۆکردنی داتای گوند، شار و...ئانالیزی داتاکانەوە تا دوایی و بە گشتی راپەڕاندنی گشت پڕۆژەکە بەرپرسیارە.
سولەیمان چوکەڵی لە ئاگاداریەک لە تۆڕی کۆمەلایەتی فیس بوک بڵاوی کردوەی رایگەیاندوە کە "سنووری جوگرافیایی بنکە – پڕۆژەی "رۆژئەتڵەس" شەش پارێزگای ورمێ( ئازەربایجانی رۆژئاوا)، سنە( کوردستان)، کرماشان، ئیلام، هەمەدان و لوڕسۆ(لورستان)یە. لە پارێزگای هەمەدان شارستانەکانی "هەمەدان، فامنین و رەزەن" بە هۆی زۆرینەی رەهای زاری هەمەدانی و زمانی تورکییەوە، هەروەها پارێزگای لوڕسۆ شارستانەکانی درود، ئەزنا و ئەلیگودەرز بە هۆی زۆرینەی رەهای زمانی لوڕییە لە پڕۆژەکە وەلا نندروان. "
* بەربڵاوی جوگرافیایی زمان، گروپە زمانییەکان و ئایین وەک دوو تایبەتمەندیی گرینگی کلتووریی، ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە بوو.
* وردبوونەوە و هێنانەوە سەر نێوی راستەقینە و رەسەنی ئاوایی، شار و... ئامانجێکی دیکەی پڕۆژەکەیە. نێوی رەسەن و خۆجێیی شوێنەکان وەک ئاماژەیەک بە رەسەنایەتی میژویی.
* دیاری کردنی سنووری نێوان زمانەکان، زار و بن زارەکان ئامانجی ئەو پڕۆژەیە نییە. دیاری کردنییەک کە دەتوانێ فرەچەشنی زمانی وکلتووری، تایبەتمەندییە هاوبەشەکانی زمانی وەڵاوە بنێ. هاوبەشییەک کە لە ماوەی سەدان و هەزاران ساڵدا پێک هاتووە. بە پێچەوانە دەرخستنی ئەو فرەرەنگییە و راستینەی ئاڵۆزی زمانی لەو بەشە لە کوردستان ئامانجێتی.
* ئەو پڕۆژەیە دەتوانێ جگە لە پرس و بابەتی پەیوەندیدار بە زمان و ئایین، بەربڵاوی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دراوسێێ لە رۆژئاوای ئێران بە دڵنیاییەکی باشتر پێشان پێدا. لە ئەگەری هەر چەشنە گۆرانکارییەک، دەتوانێ یارمەتیدەر بێ لە بونیاتنانی هەر چەشنە سنوورێکی ژێئۆپۆلیتیکی لە سەر بنەمای رێز لەیەک گرتنی کۆمەڵگە خۆجێیی و دراوسێکان. لەو نێوەدا پێچەڵاو پێچییە ژێئۆپۆلیتیکییەکەی لێوردبوونەوەیەکی پسپۆڕانەی پێویستە.
* سولەیمان چوکەڵی پسپۆری بواری جوگرافیا و جی ئای ئێس، بەڕێوەبەر و خاوەنی گشت بنکە - پڕۆژەکەیە. خۆبەخشانە و بە تێچووی خۆی لە گرد و کۆکردنی داتای گوند، شار و...ئانالیزی داتاکانەوە تا دوایی و بە گشتی راپەڕاندنی گشت پڕۆژەکە بەرپرسیارە.
* لە ماوەی چەندین ساڵ کرد کردن لە سەر ئەو پڕۆژەیە و لە سەرجەمی ئەو شەش پارێزگایە، ٧٠ شارستان، ١٩٠ شار و نیزیک بە ١٠٦٠٠ ئاوایی رووپێو کراون.
* جۆر و مێتۆدی ئەنجامدانی پڕۆژەکە جوگرافیایی (مەیدانی، ئامێری و پەرتووکخانەیی) بووە. زانییارییە ئامارییەکان بە پێی دوایین ئاماری سەرژمێری دانیشتوان، ساڵی ١٣٩٥ ی خۆری واتا ٢٠١٦ زایینی و چوارچێوە گشتییەکانی ئیداری ئوستان، شارستان و گوندەوارەکانیش بە پێی دوایین دابەشدارییەکانی ئیداری ئێران تا ساڵ ١٤٠٢ ی خۆری واتا ٢٠٢٣ زایینی بووە. لەو نێوەدا دواندنی خەڵک، پسپۆڕ و خەڵکی ئاسایی (بە شێوەیەکی دیجیتاڵی و نادیجیتاڵی) رۆڵێکی سەرەکی گێڕاوە. هەروەها تاپۆ و بەڵگە جوگرافیی و مێژووییەکانیش کەڵکیان لێ وەرگیراوە.
* بنکە – پڕۆژەکە فۆرمێکی دیجیتاڵی هەیە. لە چواچێوەی وێبسایت – پۆرتاڵێکدا، بۆ هەر دوو وەشانی مۆبایل و دێسکتۆپ، گونجێندراوە. خوێنەر و بەکارهێنەر بە بێ هیچ جۆرە بەربەستێک و بە ئارەزووی خۆی زانیاری پێویست وەردەگرێ.
* بۆ چۆنییەتی کەڵک وەرگرتن لە "ڕۆژئەتڵەس" دوو کورتە ڤیدیۆ ئامادەکراوە. ڤیدیۆکان لە کەناڵی یۆتیۆبی تایبەت بە رۆژئەتڵەس بار کراون و دواجار هێندراونەتە سەر لاپەڕيی تایبەت بە چۆنییەتی کەڵک وەرگرتن لە سەر پۆرتالەكە.
* "رۆژئەتڵەس" بێ هەڵە و کەم و کورتی نییە. بۆ ئەو مەبەستە و بۆ دەوڵەمەندکردن و پەرەپێدانی پڕۆژەکە، رەخنە وەردەگرێ. بۆ هەر جۆرە راستکردنەوە و پێداچوونەوەیکیش دەکرێ پێوەندی بەو ئادرەسەوە بگیردرێ: