بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، سزای لەسێدارەدانی دوو برای خەڵکی شاری کووهدەشتی سەر بە پارێزگای لوڕستان، بە ناوەکانی «سەعید نەجەفی» و «حەمید نەجەفی»، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەم دوو برایە کە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «موحارەبە» دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، ناوبراوان لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی سزاکەیان، گواسترابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەسار و بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزاکەیان تێدا جێبەجێ کرا.
جێگای ئاماژەیە، یوونس نەجەفی، برایەکی دیکەی ئەم بنەماڵەیە، لە ڕەشەمەی ١٤٠٢دا لە کاتی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی حکومەت لە شاری شەهریاری سەر بە پارێزگای تاران کوژرابوو.