دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له وه‌ڵامی پرسیارێكی كه‌ناڵی فۆكس نیوزدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ده‌یه‌وێت ڕێژیم له ئێران بگۆڕدرێت؟ وتی، ره‌نگه ئه‌وه باشترین شت بێت كه ڕووبدات. ماوه‌ی ٤٧ ساڵه ئه‌وان قسه ده‌كه‌ن و قسه‌ده‌كه‌ن، له‌م نێوه‌نده‌دا ئێمه ژیانی زۆرێكمان له‌ده‌ستدا.
وتیشی، ئه‌مه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌رده‌وامه، لێگه‌ڕێن بزانین چی ڕووده‌دات، له‌م كاته‌دا هێزێكی بێشومارمان گه‌یشتووە و هێزی زیاتریش به‌ڕێوه‌یه، وه‌ك ده‌زانن كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی فڕۆكه‌هه‌ڵگر به‌م زووانە به‌ڕێده‌كه‌وێت. با بزانین ده‌كرێ ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌میشه یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه كارێكی باش ده‌بێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت كێ له ئێران ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست؟ تره‌مپ وتی، نامه‌وێت له‌وباره‌یه‌وه قسه بكه‌م، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن.