پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان سالی ٢٠٢٢ ئەم پەمان نامەیە ئاراستەی هێز و لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ کۆدەنگی هاودەنگی کرد کە ئەمەش دەقی پەیماننامەکەیە
پەیماننامەی شەرەفی نیشتمانی
بۆ ئێمەی كورد وەكو چۆن هەوا لە ژیاندا بۆ بوونەوەرەكان گرنگە ، بەو شێوەیەش، یەكڕیزی و تەبایی و یەكهەڵوێستی و بە گشتی كۆك بوون لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان گرنگە.
هەر نەتەوەیەك بۆ كۆكردنەوەی دەنگەكانی ماڵی خۆی پێویستی بە كۆنگرەو ئۆرگانێكی باڵای نەتەوەیی هەیە و كوردیش بۆی هەیە ئەم ئەزموونە دواخراوە تاقی بكاتەوە.
بۆیە لە روانگەی ئێمەوە ئەوەی پیویستە گەلەکەمان چاوەروانیمان لێدەکات یەکرێزی و یەکدەنگی هێزو لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە بۆیە ئێمەی پارت و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە خوارەوە ئیمزامان کردووە لە پێناو سەروەری گەل و نیشتمان و گەیشتن بە مافە رەواکانی گەلەکەمان ئەم پەیماننامەیە واژو ئەکەین و پابەندی پەیماننامەکە ئەبین و سوێند بە هەموو پیرۆزیەکان و خوێنی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان ئەخۆین ئەم پەیماننامەیە نەشکێنین.
١- پێکەوە کار دەکەەین بۆ سەروەری گەل و نیشتمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان تا گەیشتن بە مافی چارەی خۆ نووسین بە پشت بەستن بە پاراستنی جوگرافیای مێژووی رۆژهەلاتی کوردستان .
٢- دژی شەڕی براکوژین و بەهیچ شێوەیەک بەرامبەر بە براکانمان لە ئەگەر روودانی هەر نا کۆکیەکاندا دەست بۆ چەک نەبەین و هەوڵ دەدەن کێشەکان لە رێگای دیاگوگۆ و یاسا و چارە سەر بکەین ، هێرش بکرێتە سەر هەر لایەنێک هەمومان پشتیوانی ئەبین.
٣- بەرژەوەندی گەل و وڵات دەپارێزین و دەیخەینە پێش بەرژەوەندی حیزبی تا دامەزراندنی دەستەڵاتێکی نیشتمانی و میللی و دیموکراتیک لە ولات.
٤- گەلانی دیکەی جوگرافیایی ئێران دەکرێت لەگەلیان هاوخەبات بین دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بە مەرجێک دان بە سەروەریەکان گەلی کوردا بنێن وەک نەتەوەیەک .
پێشنیاری پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان بۆ ناوەندێکی هاوکاری هێز و لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
تێبێنی یا پێشنیارێکتان هەیە بۆ دەوڵەمەند کردنە پڕۆژەکە بە هەند وەری دەگرین .
لەگەڵ رێزمان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان