سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاند: ئێران پرۆژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی دوای ئەوەی حزبوڵڵا شکستی هێنا خێراتر كردووە.
بنیامین ناتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ(فۆکس نیوز) ئاماژەی بەوە کردووە، لە دواخستنی پرۆژەی ئەتۆمیی ئێران بۆ چەند ساڵێک سەركەوتوو بوونە.
ئەو قسانەی ناتانیاهۆ دوای لێدوانی عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هات کاتێک باسی لەوە کرد، وڵاتەکەی ئامادەکاریی بۆ ئەوە دەکات دانووستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا سەبارەت بە پرۆژە ئەتۆمییەکەی دەست پێ بكاتەوە، بەڵام عەراقچی ئەوەشی خستەوە ڕوو كە دانووستانەکان پرسی مووشەکە بالیستییەکان ناگرێتەوە.