پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێ زایینیەوە پەیامێکی پرۆزبایی ئاراستەی هەموو گەلان و گەلی کورد کردوە ئەمەش دەقی پەیامەکە .
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانه
ب / بروسکەی پیرۆزبایی
جهماوهری تیكۆشهرو کۆمهڵانی خهڵكی تێكۆشهری ڕۆژههڵاتی كوردستان
بە بۆنەی بە ساڵی نوێ زایینیەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو مەسیحییەکانی کوردستان و جیهان و گەلی کورد دەیەین و هیواداری ساڵی تازە، ساڵی خۆشی و شادی و کامەرانی بێت بۆ گەلەکەمان ، ساڵە یەکگرتووی و یەکرێزی گەلەکەمان بێت بۆ سەکەوتن بە سەر ئەو ئاستەنگەی کە بۆنەتە بەربەست بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوەیەکانمان.
هاونیشتمانیانی خوشەویست وەک هەموو لاێە ک ئاگادارن نیشتمانی ئێمە بە قوناخێکی هەستیاردا تێدەپەرێت و داگیرکەرانی خاک و نیشتمانی ئێمە توشی قەیرانی تاقەت پرووکێن بوون و کۆشکەکانیان لە هاڵی رۆخان داێە، بۆێە ئەرکە لە سەر شانی هەموو هێزە نیشتمانی و شورشگیرەکانی کوردە ساڵی نوێ بکەنە هەوێنی ئاشتی و یەکیەتی و ئاگری لە سەر پشتی داگیرکەران و دوژمنانی کورد بکەنەوە.
هاووڵاتیانی خۆشەویست، نیشتمانپەروەرانی دڵسۆز، هەتاکو وەرزی زستان تێ نەپەڕێنین، بەهار و وەرزی جوانی و ڕازاوەیی سرووشت ڕوومەتی گوڵان ناپشکووێت و دارستان چرۆناکات، بەهەمان شێوە تاکو قۆناغە دژوارەکان و دۆخی ئاڵۆز و مەترسیدار تێپەڕنەبێت ڕزگاری یەکجارەکی و سەربەستیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەدەست نایەت. با هەموومان ساڵی نوێ بەکینە هەوێنی ئاشتی و ئاشت بونەوە وەک سروشتە جوان و رەنگینەکەی وەڵات دەست لە نێو دەست بە پشت بەستن بە یەک و لە پێناو ئامانجی پیروز یەک دەنگ و یەکگرتوو لەگەل و نوێبوونەوەی سروشت بە تین و گڕێکی نوێ، دڵی داگیرکەران وەلەرزە بێنین و خەبات و تێکۆشانمان لە هەموو بوارەکاندا یەک بخەین و بەرەو پێش ببەین بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوایەتیەکانمان لە پێناو ژیانێکی نوێ و ئازادی و سەربەستی گەلەکەمان.
جارێکی دیکە بە ناوی پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستانەوە گەرمترین وگەشترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو مەسیحییەکانی کوردستان جیهان و گەلی کورد دەیەین.
پارتی لیبڕاڵ دێمۆکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
٧بەفرانباری ٢٧٢٥کوردی