پەیامی پیرۆزبای پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی 25ی گەلاوێژ هەشتاهمین ساڵ یادی دامەزرانی" حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران " " دەقی پەیامەکەیە"
بۆ: بەرێزان"ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران"
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانه
ب / بروسکەی پیرۆزبایی
"بە ناوی "پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان"ـەوە، گەرمترین و پڕهەستترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزان لە ناوەندی بەڕێوەبەری، کادیران، پێشمەرگە، ئەندامان و لایەنگرانی "حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران" دەکەین، بە بۆنەی تێپەڕبوونی هەشتا و یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ئەم حیزبە مێژووییەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، وەک یەکێک لە ڕیشەدارترین و خۆڕاگرترین ڕێکخراوە سیاسییەکانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی زیاتر لە هەشت دەیەی ڕابردوودا، بە گیانفیدایی و قوربانیدانێکی بێوێنە، ئاڵای داخوازییە ڕەواکانی گەلی کوردی بەرز ڕاگرتووە و بۆ بەدیهێنانی ئازادی، مافە نەتەوەییەکان و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی تێکۆشاوە. ئەو ڕێڕەوە پڕ لە سەروەری و قوربانیدانەی ئەم حیزبە پێیدا تێپەڕیوە، جێگەی ڕێز و پێزانینی هەمووانە.
پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان، لەسەر بنەمای باوەڕی نەگۆڕمان بە فرەحیزبی، وتووێژی نیشتمانی و هاوکاریی بەردەوامی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان، جەخت لەسەر گرنگیی یەکخستنی تواناکان دەکەینەوە، بە ئامانجی پتەوکردنی دامەزراوە دیموکراتییەکان، پاراستنی ئازادییە مەدەنییەکان و بەدیهێنانی ژیانێکی شایستەتر بۆ گەلەکەمان.
هیوادارین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی تەبایی و یەکڕیزیی نیشتمانی، تا بتوانین پێکەوە لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و پاراستنی دەستکەوتەکانماندا، هەنگاوی گەورەتر بنێین.
دووبارە پیرۆزبێت ئەم یادە و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی نیشتماندا.
پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان
٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ کوردی