بروسکەی پیرۆزبایی پارتی لیبڕاڵ دیمۆکراتی کوردستانە بە بۆنەی ۱۲۸ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی .
بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و یادی ۱۲۸ ساڵەی دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی «کوردستان» لە ساڵی ۱۸۹۸ لە قاهیرە، لەسەر دەستی (میقداد میدحەت بەدرخان)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین.
ئەم ڕۆژە لە مێژووی گەلی کورددا پێگەیەکی تایبەتی هەیە؛ چونکە بووە دەروازەیەک بۆ ناساندنی زمان، فەرهەنگ و داخوازییەکانی نەتەوەکەمان بە زمانێکی ڕەسەن. لەو سەردەمەوە تا بە ئەمڕۆ دەگات، ڕۆژنامەنووسانی کورد چەندین قۆناغی دژوار و پڕ لە کۆسپ و تەگەرەیان بڕیوە؛ لە سەردەمی چەوسانەوە و ژێردەستەیییەوە تا گەیشتن بە چاخی دیجیتاڵی و میدیای ئازاد. ئەوان بە وریایی و ماندووبوونێکی زۆرەوە، ڕاستییەکان دەگوازنەوە، بەرگری لە ئازادیی دەربڕین دەکەن و ڕۆڵێکی گرنگ لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسیدا دەگێڕن. ئەمڕۆش وەک هەمیشە، هیوادارین میدیای کوردی لە گەشەکردنی بەردەوامدا بێت و بتوانێت ئاستی پیشەیی خۆی بەرزتر بکاتەوە، بە جۆرێک کە لە لایەنگریی حیزبی و سیاسی دوور بکەوێتەوە و تەنیا خزمەت بە ڕاستی و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بکات.
بەناوی پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستانەوە، یادی ۱۲۸ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە هەموو ڕۆژنامەنووسانی ماندوو، دڵسۆز و خەمخۆرەکانی گەلەکەمان پیرۆز بێت.
پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستان
2 بانەمەڕی 2726 کوردی