بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی «ئاکسیۆس»، هەفتەی ڕابردوو فەرماندە سەربازییەکانی ئیسرائیل، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، عەرەبستانی سعوودی، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، بەحرەین، کوێت، قەتەر، ئوردن و میسر بە شێوەیەکی نهێنی لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
ئەم دانیشتنە کە لەلایەن فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)ـەوە ڕێکخرابوو، تەرکیزی خستبووە سەر شەڕی دژی ئێران، ئاسایشی ناوچەکە و دابینکردنی سەلامەتیی هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز.
بەپێی زانیارییەکان، «ئەیال زەمیر» فەرماندەی سوپای ئیسرائیل، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە چالاکییەکانی ئیسرائیل لە چەند بەرەیەکدا پێشکەش بە ئامادەبووان کردووە.
لەوەش گرنگتر، ئیسرائیل و عەرەبستانی سعوودی ئێستا لە ڕێگەی سێنتکۆمەوە سەرقاڵی تاوتوێکردنی ئەو ڕێکارانەن کە ئیسرائیل بتوانێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی حووسییەکاندا هاوکاریی ڕیاز بکات، بەتایبەت لەو کاتەی حووسییەکان هەڕەشە لە گەرووی باب ئەلمەندەب دەکەن.