هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" لە زمان سەرچاوە ئەمنییەتییە دەریاییەکانەوە بڵاوی کردەوە کە ڕۆژی شەممە ٢٩ی خاکەلێوە، لانیکەم دوو کەشتیی بازرگانی لە کاتی تێپەڕبوون لە گەرووی هۆرمۆز لەلایەن ڕێژیمی ئێران کراونەتە ئامانج.
ھەروەھا کۆمپانیای "تانکەر تراکەرز" ڕایگەیاند: هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران تەقەیان لە دوو کەشتیی هیندی کردووە. یەکێک لەو کەشتییانە نەوتهەڵگرێکی زەبەلاح بووە و بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی عێراقی هەڵگرتووە.
بەهۆی ئەو تەقەکردنە و مەترسی لەسەر ژیانی تیمی سەر کەشتییەکان، هەردوو کەشتییەکە ناچار بوون ئاراستەی خۆیان بگۆڕن و گەرووەکە بەجێبهێڵن.