خەبات ئەمینی، یەکێکی تر لە چالاکانی ژینگەپارێزی شاری سنە، کە ڕۆژی پەنجشەممە ۲ی گەلاوێژ، لە کاتی هەوڵدان بۆ خامۆش کردنی ئاگری بەرزاییەکانی ئاویەر لە شاری سنە بە توندی بە هۆی سووتانەوە بریندار بوو، چەند خولەکێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانە گیانی بەختکرد.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر هەر یەک لە حەمید مورادی و چیاکۆ یوسفینژاد لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە بە هۆی برینداربوون لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم ئاگرە بە هۆی سووتان و سەختی برینەکانیان، گیانیان بەختکردبوو.