لە کاتێکدا وادەی ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە گەیشتووەتە کاتژمێرەکانی کۆتایی، واشنتن هێزەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواوەوە بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ، هاوکات تاران دەڵێت هێزە چەکدارەکانیان بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەن.
دان کەین، سوپاسالاری ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانیان لەسەر لێواری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە جەنگییە گەورەکانن و چاوەڕێی "هەر ساتێک" دەکەن بۆ لێدانی ئێران ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت.