کۆماری ئیسلامی دان بەوەدا دەنێت کە دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە هێرشەکانی ئەمریکادا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکی تایبەت بە کەناڵی فۆکس نیوز، وتی: ڕژیم هەرگیز لە بەرنامەی پیتاندنی ئەتۆمی پاشەکشە ناکات، تەنانەت لە بەرامبەر هەڕەشەی سزای توندی نێودەوڵەتی و هێرشە سەربازییەکان.
عێراقچی ڕایگەیاند؛ ناتوانین دەستبەرداری دەوڵەمەندکردن بین، چونکە ئەمە دەستکەوتی زاناکانی خۆمانە. وە ئێستا، زیاتر لەوە، بابەتی شانازی نەتەوەییە."
لە چاوپێکەوتنەکەدا، عێراقچی دانی بەوەدانا کە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا زیانی گەورەی بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی گەیاندووە، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک لەسەر چارەنووسی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێستا بدات.
عێراقچیلە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "دامەزراوەکانمان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، لە ئێستادا قەبارەی لەلایەن ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیمانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت."