پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی سیناتۆر لیندزی گراهامەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەی، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و گەلی ئەو وڵاتە دەکات. دەقی پەیامەکە
بنەماڵەی بەڕێزی سیناتۆر لیندزی گراهام
ئەندامانی بەڕێزی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا
بە خەمێکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سیناتۆر لیندزی گراهام، ئەو سیاسەتمەدارە پایەبەرز و دۆستە دڵسۆزەی گەلی کوردمان پێ گەیشت.
ناوبراو لە ماوەی کاروانی سیاسیی خۆیدا، پشتیوانێکی بەردەوام وماندوویینەناسی خەباتی گەلی کوردستان بوو، بەتایبەت لە مەیدانی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ، چەسپاندنی دیموکراسی و بەرگریکردن لە بەهاکانی ئازادی لە ناوچەکەماندا.
سیناتۆر گراهام نموونەی سیاسەتمەدارێکی خاوەن هەڵوێست و بەئەخلاق بوو؛ ئەو هەمیشە هەوڵی بێوچانی دەدا بۆ پتەوکردنی پردی پەیوەندیی نێوان گەلی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بێگومان، کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە، کەلەبەرێکی گەورە لە دۆستایەتیی نێوان گەلان و بۆ هەموو ئەو ئازادیخوازانە دروست دەکات کە بڕوایان بە بنەماکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ هەیە.
لەم ساتە پڕ لە خەمەدا، ئێمە لە «پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان»ـەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەیان، ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و تەواوی گەلی دۆستی ئەمریکا دەکەین.
پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان
٢٢پووشپەری ٢٧٢٦ کوردی