دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ٢١ی بانەمەڕ ڕایگەیاند، وەڵامدانەوەی تاران بۆ پلانی ئاشتیی ئەمریکا گەمژانە بووە و لە درێژەدان بە شەڕ و گوشارەکانی سەر ئێران ماندوو نابێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، واشنتۆن خەریكی تاوتوێكردنی دەستپێكردنەوەی ئۆپەراسیۆنی کردنەوەی گەرووی هورمزە. ناوبراو ئاماژەی بەوش کرد کە واشنتۆن ڵە گوشارەكانی بۆ سەر ئێران تا گەیشتن بە ڕێككەوتن بەردەوام دەبێت.
ترەمپ وتی" هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەی دەستپێکردنەوەی "پڕۆژەی ئازادی" نەداوە. ترەمپ وتی، ئەمریکا دەیتوانی لە چوارچێوەی "پڕۆژەی ئازادی "دا ئەو ڕێڕەوە بکاتەوە و ڕایگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنە دەكرێ دەستپێبکاتەوە و "زۆر توندتر دەبێت".
دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بەوەی کە ناوبراو باسی لە گۆڕینی ڕژێم لە ئێران كردبوو، گوتی: لە ئێران میانڕەو و شێتەكانتان ھەیە، شێتەکان دەیانەوێت تا کۆتایی شەڕ بکەن.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە شەڕەکە زۆر کورت دەبێت. ترامپ جەختی لەوە کردەوە کە میانڕەوەکان لە کۆماری ئیسلامی لە شێتەکان دەترسن.