وەزیری دەرەوەی ئه مریکا باسی لەوه کرد، واشنتۆن پێی وابوو چوارچێوەیەکی ڕوون بۆ گفتوگۆ هەیه که پێشتر له تورکیا ڕێککەوتنی لەسەر کراوه، چوارچێوەیەک كە به بەشداریی چەند هاوبەشێکی نێودەوڵەتیی پێکهێنرابوو و بڕیاربوو هەموو لایەنەکان ئامادە بن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە" ڕاپۆرتی دژبەیەك لە لایەن بەرپرسانی ئێرانەوە هەبووە کە ئاماژە بەوە دەکەن تاران لە بنەڕەتدا بە چوارچێوەیەکی لەو شێوەیە ڕازی نەبووە. بە گوتەی ڕوبیۆ، ئەم ناکۆکییە هێشتا بەردەوامە و هێشتا پرسەکە لە لێکۆڵینەوە و ڕوونکردنەوەدایە.