هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) و حکومەتی سوریا ڕێکەوتنێکی تازەیان بە سەرپەرشتی ژەنراڵ مەزڵوم و ئەحمەد شەرع ئامادەکردووە، کە گرنگترین بەندەکانی ئەمانەن و ئەمریکییەکان چاودێری دەکەن:
(1) هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سێ فیرقەی سەربەخۆدا دەمێننەوە بەڵام دەبنە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سوریا بەمشێوەیە:
+ فیرقەی پاسەوانی سنور
+ فیرقەی هێزەکانی ژنان
+ فیرقەی دژەتیرۆر، هەماهەنگی تایبەتی لەگەڵ حکومەتی سوریا دەبێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گروپە چەکدارەکان.
(2) سوپای سوریا و هێزە ئەمنییەکانی دیمەشق بۆیان نییە بچنە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و ژێردەستی بەڕێوەبەری خۆسەر.
(3) جێگری وەزیری بەرگریی، جێگری وەزیری ناوخۆ و جێگری سەرۆک ئەرکانی سوپای سوریا دەدرێت بە هەسەدە.
(4) 70 فەرماندەی تری هەسەدە لەناو دەزگا ئەمنییەکانی سوریا لە داهاتوودا پۆست وەردەگرن.