پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان کە بەیاننامەیەکدا بە توندترین و شیوە هێرشی سەربازی حکومەتی کاتی سوریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار دەکەن کە ئەمش دەقی بەیاننامەکەیە.
ئێمە وەک پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان بە توندترین و شیوە هێرشی سەربازی حکومەتی کاتی سوریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار دەکەین؛
ئەم داگیرکارییە خوێناوی و جینایەتە کە لەژێر ناونیشانی حکومەتی ئینتقالی سوریا و لەژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرکردە دەسەڵاتدارەکانی ئێستای دیمەشق دەستی پێکرد، جگە لە درێژەی پڕۆژەی سەرکوتکردن و نەهێشتن و نکۆڵیکردن لە ئیرادەی گەلی کورد هیچی تر نییە.
میللەتێک کە بە خوێنی خۆی و قوربانیدانی هەزاران شەهید ئەهریمەنەکەی داعشی تیک شکاند،میللەتێک کە کۆبانی و شنگال و ڕەقە و دێرەزۆر و موسڵی لە چنگی تیرۆریزمی ڕزگار کرد؛ میللەتێک کە بە گیانی لاوان و گەنجانی نەتەوەکەی باجی ئاسایشی جیهانی دا، ئەمڕۆ ئامانجی دەستدرێژی و داگیرکاری و پلانی سرینەوەو سزای سیاسییە. ئەم هێرشە "ڕێوشوێنی ئەمنی" نییە، بەڵکو، داگیرکارییەکی ڕوون و کوشتنی سیاسی و جینۆسایدی کولتوورییە؛ سزای ئەو میللەتەی داعشی تێکشکاند، لەلایەن ڕزگاربووانی هەمان لۆژیک و هەمان توندوتیژی. هەر تاک و بزووتنەوە و دەوڵەتێک کە پشتیوانی ئەم هێرشە بکات یان لە بەرامبەریدا بێدەنگ بێت، لە ڕووی سیاسی و ئەخلاقییەوە هاوبەشە لە بەرهەمهێنانەوەی داعش نوێ.
حکومەتی ئێستای سوریاش هاوشێوەی داعشی دوێنێ بە فەرمی هەموو شەرعیەتێکی لەدەستداوە بەم هێرشانە و بووەتە هێزێکی داگیرکەر و تیرۆریستی لەبەرچاوی گەلی کورد. هەر ڕێککەوتنێک لەژێر فشاری ئەم خوێنڕشتن و دەستدرێژییە واژۆ بکرێت، ڕێککەوتنێکی زۆرەملێیە، پووچەڵ و خاڵییە لە هیچ بەهایەکی یاسایی و سیاسی.ئەم داگیرکارییە پڕۆژەیەکی ڕوونە بۆ پاکتاوکردنی گەلی کورد.
داوا لە هەموو هێز و دەزگا و ویژدانی بەئاگابوو و وشیار دەکەین کە، بە تەواوەتی و بێ مەرج پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژاڤا بکەن، لە هەموو ئاستێکی سیاسی و میدیایی و مرۆیی و ماددیدا.
بێدەنگی و سازان لە بەرامبەر ئەم خوێنڕشتنە، خیانەت.
ئەوەی داعش شکست بهێنێت هەرگیز نابێتە قوربانی داعشی نوێ.
ئەوەی بە خوێن بنیات نراوە، تەنها بە خوێن و بەرگری بێ سنوور پارێزراوە.
پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان
٣٠ بەفرانباری ٢٧٢٥ کوردی