باڵوێزخانەی ئیتالیا لە تاران ڕایگەیاند کە سەرجەم چالاکییە کونسوڵگەرییەکانی ئەم وڵاتە لە ئێران تا ئاگادارکردنەوەی دواتر ڕاگیراون.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە لایەن باڵیۆزخانەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە سەرەڕای ئەم بڕیارە، خزمەتگوزارییە پێویست و بەپەلەكان بۆ هاووڵاتیانی ئیتاڵی کە نیشتەجێی ئێرانن بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وردەکارییەکانی هۆکاری ئەم بڕیارە و کاتی دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییە کونسوڵگەرییەکان نەخراوەتەڕوو.
هەروەها باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری تەنیا لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی ڕاگەیەندراوەوە پەیوەندیی بە نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی ئەو وڵاتە بكەن.
ڕاگرتنی چالاکییە کونسوڵگەرییەکانی ئیتالیا لە بارودۆخێکدایە کە لە چەند حەوتەی ڕابردوودا نیگەرانییە ئەمنی و سیاسییەکان لە ئێران زیاتر بووە و بەشێک لە وڵاتانی بیانی هەنگاویان بۆ سنووردارکردنی چالاکییە دیپلۆماسییەکانیان ناوە.