په‌یامی پارتی لیبرال دیمۆكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی80 هه‌مین سالیادی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان. ئه‌مش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه.
خه‌لكی خه‌باتگێری كوردستان.
هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست.
دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان یه‌كێك له‌و رووداوه مێژوویانهییه كه وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی مێژوویه‌كی پر له سه‌روه‌ری و زێرێنی نه‌ته‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مانه، كه له ٢ی رێبه‌ندانی سالی١٣٢٤ی هه‌تاوی، یه‌كه‌مین كۆماری كوردستان له شاری مه‌هاباد به رێبه‌رایه‌تی پێشه‌وا قازی مههمهد نه‌مر دامه‌زرا. كه وه‌ك مێژوویه‌كی پرشنگدار له مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌موو سالێك له‌و رۆژه گه‌وره‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌دا جێژن ده‌گرین.
دامه‌زرانی كۆماری كوردستان هاوكات بوو، له‌گه‌ل ئال وگۆری له جیهان و ناوچه‌كه‌دا، كۆماری كوردستان لاپه‌ره‌یه‌كی زێرین و مێژووی له مێژوی كورد دا تۆمار كرد، هه‌رچه‌نده ماوه‌ی ته‌مه‌نی كۆماری كوردستان ” ١١” مانگ بوو و له‌وماوه كورته‌دا نه‌ته‌وه‌ی كورد توانی كومهتێكی مۆدێرن پێك بێنێ و سه‌ركه‌وتنێكی سیاسی، كۆمه‌لایه‌تی وفه‌رهه‌نگی بۆنه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌سته‌به‌ر بكات، كه كاردانه‌وه‌كانی بۆجیلهكانی دووای كۆمار به باشی دیار و به‌رچاوه.
هه‌رچه‌نده كۆماری كوردستان ته‌مه‌نی كه‌م بوو، به‌لام هه‌ر له‌و ماوه كورته‌دا زۆر كاری به نرخی ئەنجامدا، دامه‌زراندنی سوپای مڵی به‌ناوی هێزی پێشمه‌رگه، ئالای نه‌ته‌وه‌ی كۆماری كوردستان و سرودی نه‌ته‌وه‌ی ئەی ره‌قیب، خویندن و نووسین به كوردی چاپ و بلاوكردنه‌وه كتێب ، گۆوڤار و رۆژنامه‌ی كوردی. دامه‌زراندنی ژنان له ژیانی سیاسی وكۆمه‌لایه‌تی هكومهتدا ، ئەمانه به‌شێكن له ده‌ستكه‌وتانه‌ی كۆماری كوردستانه كه جێگای گرینگی و بایه‌خ پێدانی تایبه‌تن.
هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست
له هه‌ل و مه‌رجێكدا جێژنی 80 ساله‌ی كۆماری كوردستان به‌رز راده‌گرین كه ناوچه‌كه به‌ره‌و گۆرانكاریه‌كی گه‌وره ده‌روات، رژیمی كۆنه په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی كه هه‌موو یاساورێساكانی مرۆڤایه‌تی پێشل كرده‌وه به سه‌ركوت و توندوتێژی و نیتوانیوه پێش به كاروانی ئازادیخوازی گه‌له‌كه‌مان بگرێت بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واكانی له رۆژهه‌لاتی كوردستان.
پارتی لیبرال دیمۆكراتی كوردستان به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی گه‌نجینه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه، وه‌ك رێگا و رێبازێكی گونجا و بۆ رزگاری‌و سه‌ربه‌ستی و به‌خته‌وه‌ری، مێژووی كۆماری كوردستان و بنهمافیكریو فه‌لسه‌فیه‌كانی سه‌رده‌می كۆمار و پێشه‌واقازی مههمهدی نه‌مر به گونجاو ده‌زانێت و خۆمان وه‌ك قوتابی ئەو رێبازه داده‌نێن و ئاماده‌ی گیان فێداین له‌و پێناوه‌دا.
ئەنجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی “پارتی لیبرال دیمۆكراتی كوردستان” به‌بۆنه‌ی ٢ی رێبه‌ندان80 هه‌مین سالرۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی و بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان، زیندانیانی سیاسی و پێشمه‌رگه‌كان و سه‌رجه‌م خه‌لكی كوردستان ده‌كه‌ین. هێوادارین بتوانین له‌ئەنجامی ده‌سته‌به‌ركردنی كۆدهنگێكی گشت لایه‌نی، كه‌به‌رهه‌می هاوكاری سه‌میمانه‌ی گشت لایه‌نه سیاسی و رێكخراوه مه‌ده‌نی و ئایینی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بێت،
سلاوله گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای كوردستان. به‌رز و پیرۆز بێت یادی كۆماری كوردستان . شه‌كاوه بێت ئالای كوردستان .
پارتی لیبرال دیمۆكراتی كوردستان
٢ی رێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی