ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی خەرمانان، «ئامانج محەممەدپوور»، چالاکوانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی بۆکان، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی، بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بڕیارێکی دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژی، دەستبەسەر کرا.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات لە کاتی دەستبەسەرکردنی ناوبراودا، وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر کۆمپیوتەر (لابتۆپ) و مۆبایلەکەشیدا گرتووە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئامانج محەممەدپوور، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.