ڕۆژی شەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥، فرووزان نەوجەوان (ئیسلامی)، مامۆستای زمانی ئینگلیزی، بەڕێوەبەری ئەکادیمیای زمانی “نەوجەوان” و یەکێک لە بڵۆگەرە ناسراوەکانی کورد لە شاری ورمێ، دوای ۱۷ ڕۆژ دەستبەسەرکران لەلایەن هێزەکانی ڕژێم، بە دانانی بارمتەی ٥ ملیار تمەنی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانیی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ۲۳ی بانەمەڕی ١٤٠٥، بەبێ بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم دەستبەسەر كرابوو و بۆ لێکۆڵینەوە گوازرابووەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنیی “۹ پله” لە ورمێ.
بەپێی زانیارییەکان، فرووزان نەوجەوان لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە مافی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو. ناوبراو دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، لە گرتووخانەی ئەمنییەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانیی ناوەندیی ورمێ گوازرابووەوە.