چیاکۆ یوسفی نژاد، چالاکی ژینگەپارێز و وەرزشوانی خەڵکی سنە بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گیانی لەدەست دا.
ناوبراو لە ڕۆژی 24ی 7ی 2025 لەگەڵ پێنج چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی دیکە لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگری بەرزاییەکانی ئاویەر لە شاری سنە، تووشی سووتان هاتبوو ئەمڕۆ 27ی 7ی 2025، گیانی لە ڕێگەی ژینگەی کوردستان بەختکرد.
چیاکۆ دووەمین گیانبەختکردووی رووداوی ئاگرکوژانەوەکەی ئاویەری سنەیە. دوو ڕۆژ پێش ئێستا حەمید مورادیش بە هەمان شێوە بەهۆی برینی سەختەوە گیانی بەختکرد.