rojehlatnews
English Farsi
    17  نه‌ورۆز  2726   06 نیسان 2026


زمان، شوناس، دەسەڵات.

زمان، شوناس، دەسەڵات.
ڕەسووڵ سوڵتانی

پرسی زمان، بابەتێکە پەیوەندیی بە ژیان و بوونەوە هەیە و تەواوی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و پیشەیی و تەکنۆلۆژییەکان و بەگشتی هەموو ئەو ئاڵوگۆڕانەی بەسەر ژیانی مرۆڤدا هاتوون، بە هۆی زمانەوە بووە. هەر بۆیە لە سەدەی چوارەمی بەر لە زایینەوە بووە بە کەڵکەڵەی زمانناسان و توێژەرانی ئەو بوارە. لە سەدەی چواری بەر لە زاییندا زانایەکی هیندی بە ناوی "پانینی" توێژینەوەیەکی لەسەر ڕێزمان و پەیوەندییە پێچەڵاوپێچەکانی زمانی سانسکریت کردووە و دەڵێن ئەوە بەردی بناغەی زمانناسیی مۆدێڕنە. دیارە لە یۆنانی کۆنیشدا ئەفلاتوون و ئەرەستۆ زۆر بە وردی و لە ڕوانگەیەکی فەلسەفییەوە ئاوڕیان لە پەیوەندیی زمان و هزر داوەتەوە. بەڵام زمانناسیی مۆدێڕن لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەیەمەوە، لە سەردەستی زانایەکی سویسرایی بە ناوی Ferdinand de Saussure دەستی پێ کرد. سۆسۆر پێی وابوو زمان سیستەمێکی هێماییە کە کۆمەڵگە لەسەری ڕێک کەوتووە.

بۆ نموونە: وشەی قەڵەم کاتێک من دەڵێم قەڵەم، تۆ بە بیستنی ئەو ناوە یەکسەر واتایەک، وێنەیەک دێتە زەینت کە هێمایە بۆ قەڵەم. بۆچی؟ چونکە کۆمەڵگە ڕێک کەوتووە بەو شتە بڵێ قەڵەم. ئیتر ئەوە قەڵەمە و جیاوازە  بۆ نموونە لە کەلەم.

سۆسۆر پێ لەسەر ئەوە دادەگرێتەوە کە ئەم هێما و وشە و چەمکانە لە گەوهەری خۆیاندا بەشێوەی سەربەخۆ هیچ واتایەکیان نییە، بەڵکوو ئەوە ئێمەین ئەو واتایەیان پێ دەبەخشین. لێرەوە سنووری واتاکان، سنووری هێماکان، سنووری واژە و دەستەواژەکان واتە جیاوازییەکان دێنە گۆڕێ و بابەتی ناولێنان و ناسنامە و شوناسەکان و سنووریان دەردەکەوێ.

کاتێک ئەو دەڵێ من عەرەبم، ئەو دەڵێ من فارسم ئەو دەڵێ من تورکم و منیش دەڵێم کوردم/ لێرەوە ئێمە لەگەڵ سیستەمێکی نیشانە و واتا ڕێک کەوتووین کە لێکمان جیا دەکاتەوە و واتاکانیش جیاواز دەبن.

هەر بۆیە، وەختێک داگیرکەرێک هێرش دەکاتە سەر وڵاتێک، یەکەم شتێک کە کاری لەسەر دەکات، سڕینەوەی سیستەمی نیشانەکانی گەلی داگیرکراوە و داڕشتنەوە و پڕکردنەوەیەتی بەو نیشانە و هێمایانە کە خۆی هەیەتی. ئەوە لێرەوە شەڕی ناسنامە و شوناس دەست پێ دەکات.

تۆ سەیر بکە پاش زاڵبوونی دەسەڵاتێک، یەکەم شت کە دەیکەن، ناوی شەقام و کۆڵانەکان دەگۆڕن.

ناسنامە و مەعریفە لە بۆشاییدا بیچم ناگرن

زمان تەنیا ئامرازێکی پەیوەندی نییە، زمان هەڵگری کۆمەڵێک واتا و پەیامە. ئەو واتا و پەیامانەش کاتی نین، بەڵکوو مێژوویەک لەگەڵ خۆیان پەلکێش دەکەن. پەلکێشکردنی مێژوو واتە هەڵگرتنی هەموو مێژوو لە خەزێنەی وشە و یادگەدا. سیستەمێکی نیشانە و هێمایی کە بەستێنی بیچمگرتن و شکڵگرتنی هزرە، بەستێن و خەزێنەی مێژوو و ناسنامەی تاک و کۆیە. ناسنامەی مرۆڤ لە بۆشاییدا بیچم ناگرێ، بەڵکوو لە چوارچێوەی زمان و گوتار یان دیسکۆرسدا شکڵ دەگرێ.

بۆ ئەوەی ئەم بابەتی کۆیادە واتە (حافزەی جەمعییە)  Collective Memory  ڕوونتر بکەمەوە دەبێ چەند نموونەیەکی بەرهەستتان بۆ بێنمەوە.

ئێمە کە ئەمڕۆ لە سەردەمی ئەی ئای و پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژییەکاندا دەژیین، لە سایەی زمانەوەیە. ئێمە بە هۆی زمانەوە توانیومانە ئەزموونی مرۆڤ لەو ساتەوە کە ئاگری دۆزیوەتەوە هەتا ئێستا قۆناغ بە قۆناغ ڕاگوێزین و پەرەی پێ بدەین. خۆ ئەگەر زمان نەبوایە ئەم شتە ڕووی نەدەدا.  ئەوە یەکێکە لە جیاوازییەکانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ. ئاژەڵ ناتوانێ ئەزموونی ڕابردووی خۆی بۆ ئێستا و داهاتووی ڕاگوێزێت. ئەگەر ئاژەڵ لە ئاگر یان ئاو یان لە تەقەی تفەنگ دەترسێ، ئەوە غەریزەیە. تەنانەت ئەگەر بۆی ببێ بە ئەزموونیش، ئەزموونەکەی هەر ئی خۆیەتی. بۆ نموونە، سەگێک کە لێی دەدرێ و ڕق هەڵدەگرێ، ڕەنگە دوای دە ساڵ ئەو کەسە بناسێتەوە کە لێی داوە، بەڵام ناتوانێ بە هاوچەشن و بێچووەکانی خۆی بڵێ فڵانی لێی داوم، چونکە زمانێکی نییە کە بتوانێ خەزێنەی ئەزموونەکانی تێدا کۆ بکاتەوە.

جا گرینگیی ئەم کۆکردنەوەی ئەزموون و ڕاگوێستنەی بۆ ئێستا و داهاتوو لە چیدایە؟

وەختێک دەڵێین واتا لە زمان و وشەدا شکڵ دەگرێ، دەی ناسنامەی مرۆڤ شتێکی واتاییە، ئەویش لە بەستێنی زماندا بیچم دەگرێ. نوام چۆمسکی پێی وایە زمان بابەتێکی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی نییە، بەڵکوو سیستەمێکە لە زاتی مرۆڤدایە. بەڵێ، لە نموونەی ئاژەڵ و مرۆڤدا من ئاماژەم بەو بابەتە دا، کە ئەو سیستەمەی زمان تایبەتی مرۆڤە، بەڵام مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە و لە نێو کۆمەڵدا هێما و واتاکان دادەنرێن و لەسەری ڕێک دەکەون. تەنیا یەک نموونە جوان ڕوونی دەکاتەوە. ئەویش ئەوەیە ئەگەر منداڵێک بە ساوایی فڕێ بدرێتە چۆڵەوانییەکەوە و لەوێ لە دارستانێکدا گەورە بێ و گوێی لە هیچ دەنگێکی مرۆڤ نەبێ، نە زمان دەگرێ نە حاڵییش دەبێت. کەوابوو لەنێو کۆمەڵدا زمان دەپژێ و ناسنامەش لەنێو کۆمەڵدا دروست دەبێت. ئێریک ئێریکسۆن، دەروونناسێکی ئەمریکاییە و لە قەیرانی شوناسی کۆڵیوەتەوە دەڵێ، ناسنامە/شوناس پرۆسەیەکە لە پەیوەندیی نێوان تاک و کۆمەڵدا شکڵ دەگرێ و زمان لەو پەیوەندییەدا سەرەکیترین ئامرازە کە سنوورەکانی خۆمانە و بێگانە دەسنیشان دەکات.

کەوابوو ئەوەی مەودا و سنووری نێوان ئێمە و ئەوان یەکلا دەکاتەوە زمانە. زمان بڕبڕەی پشتی ناسنامەیە و ناسنامە بەبێ زمان هیچ پێناسەیەکی نابێ. لە زماندا "من" دەبێ بە "ئێمە" ئەوجار بە زمانیش پرسیار دەکەین، من کێم؟ ئێمە کێین؟ کین ئەم؟ کوردین ئەم.

زمان و تێگەیشتن و جیهانبینی و دەربڕین

ساپیر وۆرف دەڵێ، زمان کاریگەریی هەیە لە سەر چۆنیەتیی تێگەیشتنی مرۆڤ لە جیهان. واتە لە ڕێگەی زمانەوە و بە هۆی زمانەوە تێگەیشتنەکانمان لە جیهان گۆڕانی بەسەردا دێ. مەبەستی ئەوەیە مرۆڤ جیهان بەو جۆرە دەناسێت و دەبینێت کە زمان ڕێگەی پێ دەدات، نەک بەو جۆرەی هەیە. تۆ ئەگەر هیچ زانیارییەکت لەسەر سیستەمێکی دیجیتاڵی نەبێت، چەندەی لێ حاڵی دەبی؟ ئەگەر بتەوێ لێی حاڵی بیت ئەوە لە ڕێی زمانەوەیە دەتوانی بیناسی و تەنانەت دروستیشی بکەیەوە. وەختێک ناسینی جیهان لە ڕێگەی زمانەوەیە و زمان دەرەتانی ناسینی جیهانمان بۆ دەرەخسێنێ، دەزانین، زمان ئەگەر لاواز بێت، ناسینی ئێمەش بەرتەسکتر دەبێتەوە.

زمان و ئاخاڤتنی سەرکردە سیاسییەکان

زمان چەندی پەیوەندیی بە شوناسی گەل و کۆوە هەیە، ئەوەندەش دەتوانێ ناسنامەی تاقم و گرووپ و دەستە و لایەنێک بێت. تۆ بە بیستنی لێدوانی سەرکردەیەک لە ڕادیۆوە دەسبەجێ دەزانی سەر بە ڕەوتێکی سیاسی یان ئایینییە. ئینجا کە لە  لێدوان و زمان و دەربڕینی سەرکردە سیاسییەکان ورد دەبیتەوە، دەبینی، سەرکردەیەکی سیاسی، کە بەردەوام دەخوێنێتەوە و خۆی ئاپدەیت دەکاتەوە، سنووری واژە و دەستەواژەکانی بەربڵاوتر و زمانی دەربڕینی پتەوتر و پاراوتر و قسەکانیشی کاریگەرترن. بەو ڕادەیەش چەندی زمانیان هەژارتر بێ، ئەوەندە ئاستی وتاریان نزمتر و تەنانەت سنووری تێگەیشتن و دەربڕینیشیان بەرتەسک دەبێ.

زمان و گێڕانەوە هاوبەشەکان

زمان هەڵگری هەست و خەم و خەیاڵەکانی میللەتێکە. ئەگەر زمان لەلایەکەوە ئەزموونەکانی مێژوومان لە خۆیدا بۆ هەڵدەگرێ و بۆ ئێستا و داهاتوومانی رادەگوێزێ، ئەوە خەم و خۆشی و شایی و کەوتن و هەستانەوەکانیشمان لە چوارچێوەی زماندا دەمێننەوە. بۆ نموونە بەیتی قەڵای دمدم، بەیتی هەمزاغای مەنگوڕ و سمایل خانی سمکۆ هەڵگری مێژوویەکن، کە تەنیا لە زمانەکەی خۆمدا ئەو واتا و جیهانە خوڵقاوە و واتای هەیە.

جا لێرەوە با بێینەوە سەر مەسەلەی زمانی زگماک یان زمانی دایک

ئێمە دنیا بە زمان دەناسین. ئەگەر زمانی دایک لاواز بێت، ئەوە چوارچێوەی تێگەیشتنمان کرچوکاڵ و لاواز دەبێت و ناسنامەکەشمان یان تێگەیشتمان لە ناسنامەی خۆمان تێگەیشتنێکی کرچوکاڵ و شەرمنانە دەبێت. لێرەوە ناسنامە دەکەوێتە مەترسییەوە.

بۆ ئەو مەبەستە کۆمەڵێک نموونەی بەرهەست(عەینی)ـمان لەبەر دەستن. کاتێک ئورووپاییەکان گەیشتنە ئەمریکا و ئوسترالیا، یەکەم کارێکی کردیان، دابڕینی خەڵکە خۆجێییەکەی ئەو وڵاتانە بوو لە زمان و یادگە و بیرەوەرییەکانیان. ئەو پڕۆسەیە لە ماوەی سەدەیەکدا کارێکی کرد، ئێستا تەنیا کەمینەیەکی ئەو خەڵکە خۆجێییانە لەو وڵاتانەدا ماون، ئەوانەش جیا لەوەی لەگەڵ ڕابردووی خۆیان تەواو نامۆن، بەر لەوەی بکەرێکی چالاک بن، بابەتێکن بۆ لێکۆڵینەوە و بەزەیی پێداهاتنەوە و گێڕانەوەی مێژوو.

نموونەیەکی دیکە، گەلانی میسر و فەلەستین و ئۆردۆنن، کە پاش ئەوەی هاتنە سەر ئایینی ئیسلام، لە ڕابردوو و مێژووی خۆیان دابڕان و ئێستا هەم خۆیان بەشێکن لە ئۆممەی ئیسلامی، هەم وڵاتەکانیان بەشێکە لە نیشتمانی عەرەبی.

نموونەیەکی دیکە، ئەو بەشە لە کوردەکانی هەوشارن لە تیرەی زاخۆرانی و مووسڵانی، کە ئێستا ئیتر بە تورکی قسە دەکەن و هیچ فڕێکیان بەسەر کوردەوە نییە. تەنانەت لە دەوری میاندواو گوندێکی گەورەی یارسانی لێیە بە ناوی گوێکتەپەی گۆران، کە باپیرانیان کورد بوون و ڕاگوێزراون بۆ ئەوێ و ئێستا ئیتر تورکن.

ڤێتگنشتاین قسەیەکی بەناوبانگی هەیە دەڵێ: "سنوورەکانی زمانی من، سنوورەکانی جیهانی منە" زمان تەنیا دەربڕینی ناسنامە نییە، دەرەتانی ڕسکان و پاراستنی ناسنامەشە.

نەتەوەی کورد، نەتەوەیەکی زمانییە

ڕەنگە پرسی زمان بۆ کورد جیاواز بێت لە زۆر میللەتی دنیا. بۆ نموونە ئێستا پاکستانییەک بە هەر زمانێک قسە بکات پاکستانییە، بەڵام کورد ئەگەر زمانەکەی خۆی لەبیر بکات، بچێتە سەر هەر زمانێکی دی، ئیتر کورد نییە. کە کوردیش نەما، بە زمانەوە سەرلەبەری خاک و مێژووەکەی دەدۆڕێنێ.

خاوەنڕایانی ئەو بوارە باوەڕیان وایە گەلانی بێدەوڵەت لە نەبوونی دەوڵەتدا دەتوانن زمان بکەنە خانە و چوارچێوەی مانەوەی خۆیان. بە واتایەکی دیکە زمان، بۆ گەلانی بێدەوڵەت بە شێوەیەک دەوری دەوڵەتێکی نافەرمی دەگێڕێ کە ئەو میللەت یان میللەتانە لە دەوری خۆی کۆ دەکاتەوە تا ئەو ڕۆژەی دەوڵەتەکەی خۆیان بنیات دەنێن.

زمان و دەسەڵات

دەسەڵات لە رێی زمانەوە خۆی دەسەپێنێ. تەنانەت ئامرازەکانی سەرکوت و کوشتاریش وەکوو زمان بەکار دێنێ. بەڵام لە بەستێنی پەروەردە و میدیا و ڕاگەیاندندا زمانی دەسەڵات دەبێتە چەکی سەرکوت و تواندنەوەی زمانەکانی دیکە. زمان دیسکۆرس دەخوڵقێنێ. هەر لە ڕێگەی زمانیشەوە دەسەڵات دەتوانێ گەلانی بندەست بکاتە بەشێک لە پڕۆژەی خۆی و دواجار وایان لێ بکات لە نێو زمانەکەی خۆشیاندا خۆیان بە کەم بگرن و ئەوی زاڵ بە سەردەست و حەق بزانن. ئێدوار سەعید دەڵێ، واژە و چەمک و گێڕانەوەکان خوڵقێنەری واقعییەتێکن کە کارپێکەری ئەو زمانە دەیەوێ. دەڵێ: "هەر کەس بتوانێ زمان وەک پێناسەکەری بەرانبەرەکەی بەکار بێنێ و ناوی لێ بنێ، ئەو کەسە دەسەڵاتی بەدەستەوەیە. چونکە زمانی زاڵ دەسنیشانی دەکات کێ شارستانییە و کێ کێوی و دواکەوتووە، کام کولتوور ڕەسەنە و کامەیان پاراوێز و ناوچەییە.

هاوکات ئێدوارد سەعید پێی وایە هەر ئەو زمانەی بۆ سەرکوت و چاوساندنەوە بەکار دەهێنرێ، دەکرێ ببێتە چەکی بەرەنگاربوونەوەی بندەستەکانیش. ئەوەش ئەو کاتەیە کە تۆ لە هێڵی گێڕانەوەی داگیرکەر لا دەدەیت و مێژوو بەو جۆرە دەگێڕیتەوە کە خۆت تێیدا ژیاوی.

فڕانتز فانوونیش پێی وایە داگیرکراو بە قبووڵکردنی زمانی داگیرکەر تەنیا فێری زمانێکی نوێ نابێت، بەڵکوو جیهانبینی و سیستەمی بایەخەکانی داگیرکەریش لە ناخی خۆیدا جێگیر دەکا و دەیانچەسپێنێ. فانوون دەڵێ: ئاخافتن بە زمانێک، بە واتای قبووڵکردنی کولتووری و جیهانی نێو ئەو زمانەیە. لە ڕوانگەی فانوونەوە، زمانی داگیرکەر دەبێتە زمان و نیشانەی مەزنایەتی و زمانی داگیرکراویش نیشانەی خۆبەکەمزانین. هەر بۆیە داگیرکراو شەرم لە زمانی خۆی دەکات و زمانی زاڵ بە نیشانەی مرۆڤبوون و پێشکەوتن دادەنێت. بە باوەڕی فانوون، هەتا بە چاوکراوەیی و ئاگاییەوە نەگەڕێینەوە نێو زمانی خۆمان، ڕزگار نابین. کەوابوو زمان تەنیا ئاوێنەی هزر و ناسنامە نییە، بەڵکوو گۆڕەپانی خەباتێکە کە تێیدا واتا دەخوڵقێنرێتەوە و هێزی بەرەنگاری خۆی دەنوێنێتەوە.

1 مانگ و 17 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌


دواین بڵاوکراوه‌کان
ئەرجەنتین گەورە دیپلۆماتکارێکی ئێرانی لە وەڵاتەکەی دەر کرد.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
هەوڵی پاکستان بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران شکستی هێنا.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
کوردستان: بنچینەی زمانە کوردستانییەکان – ڕوانگەیەکى زانستى لەسەر بنەچەى زمانە هیندۆئەوروپییەکان.
نووسەر: بەڕێز مەهدی کاکەیی 06/04/2026
Author
پەیامی پیرۆزبایی پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پژاک.
ناوەندی راگەیاندنی پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان 06/04/2026
Author
پارتی لیبڕاڵ دیمۆکراتی کوردستان لەسێدارەدانی چوارئەندامی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵق بەتوندی شەرمەزار دەکەین.
ناوەندی راگەیاندنی پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان 06/04/2026
Author
پەیامی "پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان" بە بۆنەی 10 ی خاكەلێوە رۆژی شەهیدانی رۆژهەڵاتی كوردستان.
ناوەندی راگەیاندنی پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان 06/04/2026
Author
پەیامی نوێی ترەمپ: هەرگیز هەڵوێستی ناتۆ لەبیر ناکەین و ئێرانیشمان وێران کردووە.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
ئەکسیۆس: پێنتاگۆن ئامادەکاری بۆ لێدانی كۆتایی لە کۆماری ئیسلامی دەكات.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
شەهیدان هێما و ناسنامەی نەتەوەکەمانن، پەیامی سەرەخۆشیی پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستان .
ناوەندی راگەیاندنی پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان 06/04/2026
Author
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، پێویستە ئاستی جەنگ فراوانتر بکەین.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
نەورۆز وەک هێمای خۆڕاگریی نەتەوەیی کورد، پەیامی پارتی لیبڕاڵ دیمۆکراتی کوردستان.
ناوەندی راگەیاندنی پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان 06/04/2026
Author
زاگرۆس: جوگرافیای یاخیبوون و میترا میتافیزیکی یەکگرتوویی
نووسەر: بەڕێزشاهۆ حوسێنی 06/04/2026
Author
ڕاگەیەندراوی پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کارەساتی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە.
ناوەندی راگەیاندنی پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان 06/04/2026
Author
گرووپی یەکڕیزیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داواکاریەک ئاراستەی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات،
rojhelatnews 06/04/2026
Author
دەرەفەت و مەترسييەکانی سەر کورد لە ڕۆژهەڵات.
نووسەر: بەڕێز ڕەنج نەوزاد 06/04/2026
Author
بروسکەی پیرۆزبایی بەبۆنەی یەکگرتنەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان.
ناوەندی راگەیاندنی پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان 06/04/2026
Author
پەیامی سەرەخۆشیی پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر "ساڵح موسلیم".
ناوەندی راگەیاندنی پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان 06/04/2026
Author
کوردانی رۆژهەڵات و شەڕی ئەمریکا ئیسرائیل -ئێران و لێدانی قەوانە سواوەکە.
نووسەر: بەڕێز ئەسرین عاسی شوانی 06/04/2026
Author
کورد خەریکە وتەیەکی نامۆی نوێێ بێگانە دەکات بە بەری فەرهەنگەکەیدا!
نووسەر: بەڕێز سۆران حەمەڕەش 06/04/2026
Author
ئابووری نیزامێکی بنەڕەتییە و لە سەرەوەی هەموو نیزامەکانە.
نووسەر: بەڕێز شەهرام سوبحانی 06/04/2026
Author
كاردانەوەكانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
هەڵەیە ئەگەر کورد هاوکاری خۆی لەگەڵ ئەمریکا ببەستێتەوە بە داوای فیدراڵییەوە!
نووسەربەڕێز: ئازاد سەڵواتی 06/04/2026
Author
بروسکەی پیرۆزبایی پارتی لیبڕاڵ دیمۆکراتی کوردستان بە بۆنە کوژرانی خامنەی دیکتاتۆرەوە.
ناوەندی راگەیاندنی پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان 06/04/2026
Author
ترامپ: لەو بڕوایە دام خامەنەئی کووژرابێت.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
هونەرمەندێکی دیاری کورد ماڵ ئاوایی کرد.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
بەیاننامەی پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە قسەکانی ڕەزا پەهلەوی.
ناوەندی راگەیاندنی پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان 06/04/2026
Author
یەکێتیی ئەوروپا لە لێکەوتەکانی شەڕ لەگەڵ ئێران هۆشداری دەدات.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
پێشەوا قازی محەمەد لەناو رووناكیی مێژوودا.
نووسەر: بەڕێز جەواد حەیدەری 06/04/2026
Author
ڕاگەیەندراوی کۆمەڵێک لە بنەماڵەکانی شەهیدانی کوردستان لە ڕاپەڕینی ژینا - ژن ژیان ئازادی.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
رۆژی جیهانی زمانی دایک لە گەلانی جیهان و گەلی کوردستان پیرۆز بێت.
ناوەندی راگەیاندنی پارتی لیبڕاڵ دیمۆکراتی کوردستان 06/04/2026
Author
ڕۆژی زمانی دایک و خۆڕاگریی زمانی كوردی.
نووسەر؛ بەڕێز تاهیر قاسمی 06/04/2026
Author
پێشنیازی یاسایی بۆ هێزە سیاسییەکانی کوردستان و نەتەوەکان لە ئێران بەپێی دوو ئەگەر.
نووسەر: بەڕێز بێهزادخۆشحالی 06/04/2026
Author
مانیفێستی کوردستان.
نووسەران: عیرفان ڕەهنموون، شوعەیب دانشپەژوو . 06/04/2026
Author
زمان، شوناس، دەسەڵات.
ڕەسووڵ سوڵتانی 06/04/2026
Author
خولی دووەمی دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا لە جنێف كۆتایی هات.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
گواستنەوەی زیاتر لە ٥٠ فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
لیندسی گراهام ئەگەر ترەمپ پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت و ڕێگە بدات ڕژێمی ئێران بمێنێتەوە، کارەسات روودەدات.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
تره‌مپ: ڕەنگه‌ گۆڕینی رژێمی ئێران باشترین بژارده‌ بێت.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
نه‌ته‌نیاهۆ بۆ تره‌مپ: ئێران كات ده‌كوژێت.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
خوێندکاران داواکاریەک ئاراستەی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
ئێعڵام دەسوەکارکردن جەم هاوکاری زاگرۆس.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
ئەمریكا ١٤ نەوتكێش ‘كەشتیی سێبەر’ و ١٥ دامەزراوەی پەیوەست بە فرۆشتنی نەوتی نایاساییی ئێران سزا دا.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: ئێران دەبێت واز لە ڕۆڵی ناسەقامگیرانە لە ناوچەكەدا بهێنێت.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
ترەمپ پێناسی گومرگی بەسەر هاوبەشە بازرگانییەکانی ئێران دا دەسەپێنێ.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
ئیتالیا چالاکییەکانی خۆی لە ئێران بۆ ماوەیەکی کاتی هەڵ سپارد.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
مارکۆ ڕوبیۆ: ئێران تەنانەت لەگەڵ چوارچێوەی گفتوگۆ لە تورکیا ڕێکنەکەوتووە.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
تڕەمپ: ئەگەر لەگەڵ ئێران ڕێکنەکەوین شتی خراپ ڕوودەدات.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
شەمخانی " شەڕ حەتمیە؛ دەبێت ئامادەبین، بەڵام کات بۆ دیپلۆماسی هێشتا هەیە".
rojhelatnews 06/04/2026
Author
ساندی تایمز: ڕێژیمی ئێران لە لاوازترین ماوەی دەسەڵاتداریی خۆیدایە.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
نیویۆرک تایمز: تاران هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
پرۆژەیاسای پاراستنی گەلی کورد پێشکەشی کۆنگرێسی ئەمریکا کرا.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
سپای پاسداران بە فەرمی لە لایەن یەكێتیی ئەورووپاوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێندرا.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
پۆلیتیکۆ: لایەنگرانی ماگا زیاتر لە هەر ئامانجێکی دیکە پشتگیری لە هێرشی سەربازی دژی ئێران دەکەن.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
یەکێتیی ئەورووپا سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی ئێراندا دەسەپێنێت.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
کورتە مێژووییەکى كوردستانى سوور.
ئاماده‌كردنى:- د. ژيلوان عەبدولڵا هەڵەدنى 06/04/2026
Author
21 ڕێکخراوی جوو لە بەیاننامەیەکدا داوای پشتیوانی لە گەلی کورد دەکەن.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
تەواوبوونی ئامادەکارییەکانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست!
rojhelatnews 06/04/2026
Author
ماڵئاوایی ئەمریكاو سەرهەڵدانی سیستەمێكی تری جیهانی بۆچی دەبێت كورد ستراتیژێكی نوێ دابڕێژێتەوە.
د. كامەران مەنتک 06/04/2026
Author
پێشنووسی بڕیارنامەی مافی مرۆڤ کە لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤەوە پەسند کرا.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
شۆڕشی کەزی و ئاشبوونەوەی کورد لەگەڵ خۆی.
نووسینی سۆران حەمەڕەش 06/04/2026
Author
ئیسرائیل: بە هیچ جۆرێک سوریا لەسەر ڕێگەپێدانی ئێمە هێرشی نەکردوەتە سەر کورد.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
” كۆماری كوردستان مێژوویه‌كی پر له‌ سه‌روه‌ری و زێرێنی نه‌ته‌وه‌ییه‌”.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
پارلەمانی ئەورووپا "بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی پەسەند کرد".
rojhelatnews 06/04/2026
Author
«ڕۆیتێرز» وردەکاری پلانی هێرشی جۆلانی بۆ سەر ڕۆژئاوا ئاشکرا دەکا.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
بێرنارد هێنری لێڤی "مێژوو دەنووسێت ئێمە (ڕۆژئاوا) خیانەتمان لە کورد کرد".
rojhelatnews 06/04/2026
Author
پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی حکومەتی سوریا بۆ سەر ڕۆژاوا دەکەین.
ناوەندی راگەیاندنی پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان 06/04/2026
Author
دیپلۆماتکارێکی باڵای ڕێژیمی ئێران داوای مافی پەنابەریی لە حکوومەتی سویسرا کرد.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
پەیمانی نیشتمانی واژوو بکرێت پێش ئەوەی درەنگ بێت، براکوژی حەرام بکەن.
دڵشاد هەورامی 06/04/2026
Author
سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا
rojhelatnews 06/04/2026
Author
ئارژانتین هێزی قودسی سپای پاسدارانی بە تیرۆریست ناساند.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
داواکاری گشتیی تاران: لێدوانەکانی تڕەمپ سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
سیناتۆر گراهام لە ئیسرائیل: نابێت هەلی مێژوویی بۆ ڕووخانی ڕژێمی ئێران لەدەست بدرێت.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
پچڕانی هێڵەکانی پەیوەندی لە ئێران ١٨٠ کاتژمێری تێپەڕاند.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
پەرلەمانتاری ئەڵمانیا: دواخستنی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران قبووڵ كراو نییە.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان پەیامێک ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات.
ناوەندی راگەیاندنی پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان 06/04/2026
Author
ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە تا ئێستا گەیشتە سێ هەزار و ٤٢٨ کەس.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
هۆشداریی گرووپی حەوت بە كۆماری ئیسلامی، لە ئەگەری سەركوتی ناڕەزایەتییەكان.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
کوژرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە ساوه و کەرەج بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان
rojhelatnews 06/04/2026
Author
دەسەڵاتێک كە بۆ پاراستنی دەسەڵاتەكەی خەڵكی خۆی دەكوژێت، هیچ شەرعیەتێکی نییە
rojhelatnews 06/04/2026
Author
دۆناڵد ترەمپ پەیامێكی بڵاو كردەوە دەڵێت
rojhelatnews 06/04/2026
Author
پشتیوانیی کەیهان کەلهوڕ هونەرمەندی ناوداری کورد لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە كوردستان و ئێران .
rojhelatnews 06/04/2026
Author
کوژرانی مێرمنداڵی ١٧ ساڵ بەكرێگیراوانی خامنەییەوە.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
ئۆسترالیا؛ باڵیۆزی ئێران دەردەکات.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
کۆمەڵێک کەسایەتی بانگەوازێکی ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
دوو هاووڵاتیی دیكە بە دەستی بەكرێگیراوانی خامنەیی كوژران.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
کوژرانی خوێندکاری کورد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە تاران.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
نەتەوە یەكگرتووەكان: دەستبەجێ پەیوەندیێ ئەنتەرنێت بگەڕێننەوە .
rojhelatnews 06/04/2026
Author
کوژرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پاوە لە کرماشان.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
مترسیی لەسێدارەدانی عیرفان سوڵتانی؛ بەبێ پارێزەر و بەبێ دادگاییکردن.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
لێبوردنی نێودەوڵەتی: داخستنی ئینتەرنێت ڕێگەیەك بۆ پەردەپۆشكردنی کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئێرانە.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
ڕێژیم هەڕەشەی تێرۆر و ڕفاندنی چالاکانی سیاسیی ئیلام و کرماشان لە هەرێمی کوردستان دەکات.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
ترەمپ هۆشداری دەداتە خامنەیی: تەقە لە خۆپیشاندەران مەکەن؛ وەڵامی ئێمە
rojhelatnews 06/04/2026
Author
سەرۆك وەزیرانی كانادا: دەنگی خەڵكی ناڕازیی دەبێ ببیسترێ.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
کوژرانی لانی کەم پێنج هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی خامنەییەوە.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
کوژرانی دوو برای لە شاری کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە رژیم.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
بەیان فەرەجوڵڵاهی چالاکی ژنان لە شاری سنە دەستبەسەر کرا.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
کرماشان – پێگەو گرینگایەتی پێتەختی رۆژهەڵاتی کوردستان.
سولەیمان چوکەڵی 06/04/2026
Author
کوژرانی لانی کەم ۴ هاووڵاتی لە ناڕەزایەتییەكانی مەلەكشاهی لە لایەن سەركوتكەرانی خامنەییەوە.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
ئیلام؛ دەسبەسەرکرانی ٣٧ هاووڵاتی لە دێهلوڕان، دەرەشار و ئاودانان.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
شەپۆلی دەستگیرکردن لە ئیلام؛ لە سێ رۆژدا ٣٧ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
هونەرمەندی ناوداری مامۆستا "عوسمان ڕەحمان‌زادەکۆچی دوایی کرد.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
پەیامی پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانی شارەکانی ئێران.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
پەیامی پیرۆزبای پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێ زایینیەوە.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
یەعقووب کەریمپووربە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
دەستبەسەرکردنی وێنەگر و چالاکی ژینگەپارێزی لە لایەن بەكرێگیراوانی ڕێژیمەوە .
rojhelatnews 06/04/2026
Author
دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ژێر سایەی دیكتاتۆریەتی كۆماری ئیسلامی .
rojhelatnews 06/04/2026
Author
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریکا: ئێرانییەکان نە حكوومەتێكی دینییان دەوێت، نە پاشایەتی.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
مافوو ئاڵای پێسەو ئەرمانەروو وێبیەی(هویتی).
موختار کەریمی- ئاڵمان 06/04/2026
Author
سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لەلایەن هێزە سەركوتكەرەكانەوە رژیمەوە دەستبەسەرکردان.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
رێکەوتنی نوێ لە نێوانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە).
rojhelatnews 06/04/2026
Author
سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە سەركوتكەرەكانی ڕێژیمەوە دەستبەسەرکران.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
لەناوبردنی توانای ئەتۆمیی ئێران مەرجێک بوو بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی چوار هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە بەكرێگیراوەكانەوە.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
هاووڵاتییەک دیکە لە شاری بۆكان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکرا.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی پیرانشار، دەستبەسەرکراوان.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
خۆکوژیی دوو پەرستار لە کرماشان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
کەنەدا چەند بەرپرسێکی باڵای ڕێژیمی ئێرانی بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ خستە لیستی گەمارۆكانییەوە.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
دەستبەسەر كردنی ئومید باقری، چالاکی مەدەنی و فۆتۆگرافەری لە لایەن ئیتلاعاتەوە.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
دەستبەسەرکردنی لاوێکی لەلایەن بەکرێگیراوانی رژیمەوە.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
خەڵاتی نیكۆلا تێسلا “٢٠٢٥ی بەخشرایە
rojhelatnews 06/04/2026
Author
تۆمەتی “بەغی” خرایە پاڵ ئێحسان ڕۆستەمی.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
سزای لەسێدارەدانی وەریشە مرادی بەندکراوی سیاسیی هەڵوەشایەوە.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
دەستگیرکردنی فۆتۆگرافەر و ڤیدیۆگرافەری کورد.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
دوو هاووڵاتیی دیکە لە بۆکان دەستبەسەرکراوان.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
جارێكی دیكە سولەیمان گوڵی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرا.
rojhelatnews 06/04/2026
Author
بەبۆنەی ساڵیادی بزووتنەوەی ژیناوە بەیاننامەیەک دەر دەکەن.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
بە بۆنەی سێهەمین ساڵڤەگەری شۆڕشی شەهید ژینا کۆنفرانسی ئۆنلاین سازدەکریت.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
یەکپارچەیی خاک و جودایخوازی، دوو چەک بۆ سەرکوت و سڕینەوەی نەتەوەکان لە ئێران.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
بەهۆی پۆشینی جلوبەرگی کوردی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
دوای هێرشی ئیسرائیل 20 هەزار کەس لە ئێران دەستبەسەرکراون.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
پەیامی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئایینی لەمەڕ سزای داسەپاو بەسەر مامۆستا لوقمان ئەمینیدا.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیی خاوەن پێداویستیی تایبەت.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
گالانت: “هێرشی نوێ لەدژی ڕێژیمی ئێران بەڕێوەیە”.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
کورد لە ڕوانگەی شوینیزمی ئیسلامی —شاپەرەستیی ئێرانی.
سیاوەش گۆدەرزی 06/04/2026
Author
سێ وڵاتی ئورووپایی ڕۆژی پێنجشەممە ڕەوتی چالاککردنی “میکانیزمی ماشە” لەدژی کۆماری ئیسلامی دەست پێدەكەن
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
دەستبەسەرکرانی
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
سزای نوێی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
ناتانیاهۆ: ئێران ئامانجی کۆتاییی ئێمەیە.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵ یادی دامەزرانی "حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران"
ناوەندی راگەیاندن 06/04/2026
Author
دەستبەسەر كردنی نۆ هاووڵاتی کوردبە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ ئیسڕائیل.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
سەعدوون عەسکەری، گۆرانیبێژی کۆچی‌دوایی کرد.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
بروسکەی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵ یادی دامەزرانی " حیزب رزگاری کوردستان"
ناوەندی راگەیاندن 06/04/2026
Author
لیستی نوێی تیرۆری ئیسرائیل؛ کابوسێک بۆ ڕێبەرانی تاوان باری کۆماری ئیسلامی.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
بڵاوكردنەوەی لیستی نوێی تیرۆری ئیسرائیل لە فەرماندە ماوەكانی کۆماری ئیسلامی.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
نیگەرانی لە ئاست گواستنەوەی دوو بەندکراوی سیاسیی بۆ بەندی تاوانە مەترسیدارەکانی زیندانی ورمێ.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
ئەمریكا ١٨ كەس و دامەزراوەی ئێرانی بە هۆی خۆدزینەوە لە سزاكان و پشتیوانی لە سەركوتی ناوخۆیی سزا دا.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
نوێترین دۆخی ساسان چەمان ئارا لە زیندانی ناوەندیی ئیلام؛ دۆسییەسازیی دژی ناوبراو بە سێ تۆمەتی ساختە.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
هەژموو وخەیاڵی کورد و ئامانجه نوییەکانی ئیمه.
ناوەندی راگەیاندنی 06/04/2026
Author
مانیفێستی لیبرالیزمی کورد.
ناوەندی راگەیاندن 06/04/2026
Author
یەکەم پۆرتاڵی جوگرافیایی تایبەت" رۆژهەڵاتی کوردستان " وەشانی خۆی دەست پێکرد.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
سێهەمین چالاکی ژینگەپارێز گیانی بەختکرد.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
چالاکێکی دیکەی ژینگەپارێز گیانی لەدەست دا.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
فیدرالیزم و گرفته‌کانی له‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئێتینکیدا.
سیاوەش گۆدەرزی 06/04/2026
Author
حەمید مورادی ژینگەپارێزی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی کە دەست دا.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
ئیسرائیڵ داوای ناوچەی دژە فڕین بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەلوچستان دەکات.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بەكرێگیراوەكان.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
کۆمەڵێک کەسایەتی دیار کورد نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک ئاراستەی هەموو هێزو لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
گۆلی ورمێ بە تەواوی وشك دەبێت.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
عێراقچی: ڕژیم هەرگیز لە بەرنامەی پیتاندنی ئەتۆمی پاشەکشە ناکات
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
بنكەیەكی گەورە ئەتۆمی لە ئێران دۆزرایەوە.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
دەستبەسەرکرانی چالاکوانێکی کولتووری کورد لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
بەهۆی قسەکردن بە زمانی کوردیەوە نۆ کەس لە دیمەشق دەستگیرکران.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
ناسنامەی ئەو گەریلایەیی ئاشکرا بوو کە لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکە شەهید بووە.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
سەربازێکی کورد لە ورمێ خۆی کوشت.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
گیان لەدەستدانی گوماناوی زیندانیەکی سیاسی.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
پێنج هاووڵاتیی لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکردن.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
سێناتۆرێکی ئەمریکا: کاراکردنی مێکانیزمی ماشە کەمتر لە هێرشی سەربازی نییە‌.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
پارلەمانی بلژیک گه‌ڵاڵه‌ی به‌ تێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی په‌سه‌ند کرد.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
دوو کەس لە سنووری پێنجوێن بە
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
"سیروان عەزیزی " لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر كرا.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
پڕەنسیپەكانی ئیمە وەک پارت لیبرال دیموکراتی کوردستان
ناوەندی راگەیاندن 06/04/2026
Author
ئەندیشە و باوەڕەکانی لیبڕاڵیزم
ناوەندی راگەیاندن 06/04/2026
Author
پەیماننامەی شەرەفی نیشتمانی
ناوەندی راگەیاندن 06/04/2026
Author
تێڕوانینی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان بۆ “ئەنجومەنی كاتی بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان
ناوەندی راگەیاندن 06/04/2026
Author
دروزەکان لە سوریا: مێژوو، باوەڕ، و ڕۆڵی سیاسی**
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
سێ مانگ سزادانی زیندان بۆ چالاکی کرێکاریی .
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
هێرش کرایە سەر بارەگای گشتیی سوپای سووریا و وەزارەتی بەرگری.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
میکانیزمی ماشە دژی کۆماری ئیسلامی تا کۆتایی مانگی ئووت چالاک دەکرێت.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
سەباح ئەمینیان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
"سیروان عەزیزی " لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر كرا.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
ناتانیاهۆ: کاری زۆرمان بۆ ئەنجامدان ماوە و منیش بڕیارم داوە كە ئەوانە تەواو دەكەم.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
ناتانیاهۆ: ئێران دوای شکستی حیزبوڵڵا، پیتاندنی یۆرانیۆمی خێراتر کرد.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
شەهید دوکتورقاسملوو شورشگێڕێکی نه‌ته‌وەیی و عه‌داڵه‌تخوازێکی واقعی بوو.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
هاووڵاتیەکی مەهاباد لەلایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
ئەمریکا جارێکی تر هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی ئەمریکی و دوو تابعیەت: گەشت بۆ ئێران مەکەن!
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
باوک و کوڕێک لە لایەن بەكرێگیراوانی خامنەییەوە دەستبەسەرکران.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
جلوبەرگی کوردی ڕەمزی یەکگرتوویی و یەکیەتی.
سەیران مستەفا زاده 06/04/2026
Author
دەنگدان و دێمۆکراسی هەنووکە بە قازانجی کورد نیە!
هەورام رەحیمی 06/04/2026
Author
داواکاری گشتیی شاری پاوە، هۆشدارییەکی توندی دەداتە کۆڵبەرانی ناوچەکە.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
ڕاگرتنی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
نیویۆرک تایمز: هاوپەیمانەكانی ئێران هاواهەنگ نین.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
داوای هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكان دەكات.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئێرانیان بەجێ هێشت.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
سەپاندی حوكمی زیندان کردن بەسەر ڕزگار بەیگزادە.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
پارلەمانی بێلژیک، پێشگری تێرۆریستیی خستە پێش ناوی سپای پاسدارانەوە.
رۆژهەڵات نیوز 06/04/2026
Author
وێرانکردنی بنکه‌ ناوه‌کیه‌کانی ڕژێمی ئێران، کۆتایی به خواستی ئه‌و ڕژێمه‌ نایه‌نێ بۆ دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی
دیار پرونی 06/04/2026
Author

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات نیوز
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ڕۆژهه‌لات نیوز


رۆژهەڵات نیوز

مەڵپەری رۆژهەڵات نیوز یەکەمجار لە ساڵی 2014 وە دامەزراوە کە وەک مەڵپەری فەرمی ناوەندی راگەیاندنی پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستان بووە

■ په‌یوه‌ندی