عەلی ڕەسووڵنژاد، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی خەرمانانی ١٤٠٥، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بە هەڵکوتانە سەر شوێنی کاری عەلی ڕەسووڵنژاد، ناوبراویان بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان و شوێنی ڕاگیرانی، لە بەردەستدا نییە.