محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند کە بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی کۆماری ئیسلامی سنووردار نابێت. به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران، ناوبراو گوتی: دوژمن له سنووردارکردنی بەرنامەی پیتاندنی ئێران سەركەوتوو نابێت.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی ناکۆکی و ڕاوێژەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بووە.
ڕاپۆرتە نوێیەکان دەریدەخەن کە سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی پیتاندن، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بەردەوامن لە پێداگری لەسەر پاراستنی ئەم بەرنامەیە.