لە پیرانشار باوک و کوڕێک لە لایەن بەكرێگیراوانی رژیمەوە دەستبەسەرکران.
دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی " ئەندێزێ" سەر بە پیرانشار بە ناوەکانی (عەزیز خزری ) تەمەن ٥٧ ساڵ و ( زانیار خزری) کوڕی عەزیز ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لەلایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی ئیتلاعاتەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی لە ماڵەكەی خۆیاندا دەستبەسەر کران.
تا ئێستا، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتەكانی ئەو باوک و کوڕە لەبەر دەستدا نییە.