پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان بە بۆنەی شەهیدبوونی نۆ تێکۆشەری ڕێگەی ئازادییەوە. سەرەخۆشی و هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵە سەربەرزەکانی شەهیدان، تێکۆشەرانی «کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان. دەقی پەیامەکە
بە دڵێکی پڕ لە کوڵ و پەژارەوە، پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە سەربەرزەکانی شەهیدان، تێکۆشەرانی «کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان» و سەرجەم خەباتگێڕانی ڕێگەی ڕزگاری دەکەین.
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە، لە ئەنجامی دەستدرێژییەکی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی کۆمەڵە، نۆ پێشمەرگەی گیانفیدای ئەو حیزبە لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەماندا گیانی پاکیان بەخت کرد و چوونە ڕیزی نەمرانی نیشتمانەوە. شەهیدان هێمای شکۆمەندیی نیشتمانپەروەری و ناسنامەی زیندووی نەتەوەکەمانن، کە بە فیداکاری و نەبەردییان، لاپەڕەیەکی گەش و پڕ لە شانازییان لە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورددا تۆمار کرد.
خوێنی گەشی ئەم ڕۆڵە دڵسۆزانە، چرای بەردەوامیی خەباتە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هاندهرمانە بۆ ئەوەی لە پێناو وەدیهێنانی مافە ڕەواکانماندا، زیاتر لە جاران پێداگر بین.
پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان، بە توندی ئەو پەلامارە دڕندانەیە ئیدانە دەکات و جەخت لەسەر پێویستیی یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکاتەوە؛ بە ئامانجی بەرگریی زیاتر لە مافەکانی گەل و پەرەپێدانی خەباتی نەتەوەیی. سەری ڕێز و نەوازش بۆ بنەماڵەی شەهیدان دادەنوێنین و هیوای ئارامی و سەبورییان بۆ دەخوازین؛ هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
ڕۆحی پاکی شەهیدان شاد و ڕێبازیان هەمیشە هەڵکراو و ڕێگەیان پڕ ڕێبوار بێت.
پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان
٢٦ پووشپەڕی ٢٧٢٦ کوردی