هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٨ ساڵی خەڵکی شاری نەغەدە و نیشتەجێی بۆکانیان بە ناوی «ڕەزا مەعرووفی ئەقدەم» دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست گەیشتوون، ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ناوبراو لە شاری بۆکان، بەبێ بوونی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی یان فەرمانی دادوەری، دەستگیریان کردووە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان، یان ئەو شوێنەی کە ناوبراوی بۆ گوازراوەتەوە، لە بەردەستدا نییە.
بنەماڵەکەی دەربارەی دۆخی تەندروستی و چارەنووسی ناوبراو لە نیگەرانییەکی قوڵدان.