بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕێژیم کۆڵبەرێک خەڵکی شاری مەریوان برینداربوو.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری شاری مەریوان تەقەیان لە كۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێك بە ناوی "دانیال ساڵحی" تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "دوپلۆرە"ی سەر بە مەریوان بریندار بووە.