لە راگەیەندراوێکدا کۆمەڵێک کەسایەتی دیار‌و کورد بڵاویان کردوەتەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە "بڕیارمان دا تاکوو چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک ئامادە بکەین، کە بتوانێت ببێته هەنگاوێکی سەرەتایی بەرەو هاوپه‌یڤین و هاوکاری و بەرپرسیارییه‌تی مێژوویی."
رۆژ‌هەڵات نیوز دەقی راگەیەندراوەکە بەڵاو دەکاتەوە کە ئەمەش دەقی راگەیەندراوەکەیە
بۆ سەرجەم هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستان، کەسایەتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان
لەگەڵ سڵاو و ڕێزدا،
لە سەروبەندی پێشهاتە خێراکانی ناوچەکە و لە هەلومەرجێکدا کە داهاتووی سیاسیی ئێران ڕووبه‌ڕووی که‌شێکی نادیار بووه و له‌وانه‌یه ده‌رفه‌تی تازه بۆ گه‌لی کورد تێدا به‌دی بکرێت، ئێمە و کۆمەڵێک توێژەر و چالاکوان و خەمخۆرانی پرسی کوردستان، بڕیارمان دا تاکوو چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک ئامادە بکەین کە بتوانێت ببێته هەنگاوێکی سەرەتایی بەرەو هاوپه‌یڤین و هاوکاری و بەرپرسیارییه‌تی مێژوویی.
ئەم نه‌خشه‌ڕێگایه نە بانگەشەی گشتگیری و پێکانی هەمەلایەنە دەکات و نەش نوسخه‌پێچییه، بەڵکو هەوڵێکی ڕاستگۆیانەیه بۆ دەستپێکردنی هاوپه‌یڤینێکی جددی له نێوان هێزە سیاسی و هزرییه‌کان، بە ئامانجی هاوفکری بۆ ڕووبەڕووبوونەوە له‌گه‌ڵ داهاتوویەک کە ڕەنگە لەناکاو بگات.
هیوادارین ئەم دەقە بە هەموو کەموکوڕیەکانیەوە ببێتە هاندەرێک بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هه‌ره‌وه‌ز، وتووێژ و به‌رنامه‌ڕێژیی بەکۆمەڵ له ڕێگایەکدا کە پێویستی بە عەقڵانیەت، بوێری و دووربینی هه‌یه.
ئێمە وه‌ک نووسەرانی ئەم دەقە بۆ بیستنی هه‌رچه‌شنه ڕەخنە، پێشنیار و گفتوگۆی زیاتر ئامادە و کراوەین.
لەگەڵ ڕێز و هیوای داهاتوویەکی پڕ شکۆ و ئازاد بۆ نیشتمان،
نووسەران: دوکتور فەریدوون ڕحمانی، دوکتور جەواد چەمەن‌ئارا، دوکتور مەنسوور سوهرابی،دوکتور سەلاح بایه‌زیدی، دکتور فەراز فیرووزی، بێهرووز چەمەن‌ئارا.