هەڕەشەی نوێ لە تەلئەبیبەوە؛ گالانت: “هێرشی نوێ لەدژی ڕێژیمی ئێران بەڕێوەیە”.
یواو گالانت، وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە “بەم زووانە خولێکی دیکەی هێرشەکان دژی ڕێژیمی ئێران دەست پێدەکات”.
گالانت کە پێشتر سەرکردایەتیی بەشێک لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە دژی هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا کردووە، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە لێدوانەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل ئامادەی چوونە قۆناغێکی نوێی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆیە.