بەپێی سەرچاوەكانی ھەواڵ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی «محەممەدڕەزا فەریادی»، کوڕی شەهسوار و خەڵکی شاری سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
ھەرورھا ئێوارەی پێنجشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەباح بێوارە”، خەڵکی گوندی (کەلەکین) سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.