دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە “باوەڕنەكردنی” وەسفکردنی ڕاپەڕینی نەتەوەیی ئێران لە دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی، هۆشداریی دا بە عەلی خامنەیی کە خۆی لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بپارێزێت.
ترامپ بە ئاماژەدان بەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە خۆپیشاندەران كۆنتڕۆڵی بەشێك لە شارەكانی ئێرانیان كردووە، گوتی: “باشترە كە دەست بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران نەکەیت، چونکە ئەوکات منیش دەست بە تەقەکردن دەکەم”.
ناوبراو هۆشداریدا كە لە ئەگەری كوشتنی خۆپیشاندەران، ئەمریکا لێدانێكی توند و "تا ئاستی زۆر بە ئازار" لە کۆماری ئیسلامی دەدات.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها پێشوازیی لە کردەوەی ڕەمزیی خۆپیشاندەران کرد بۆ ناونانی شەقامێک لە تاران بە ناوی خۆی و هیوای خواست کە خۆپیشاندەرانی ئێران تەندروست و لە ئەمنیەتی تەواودا بن.