دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای ۳۸ مانگ و نیو زیندانیی تەعزیریی بەسەر ئیبراهیم ڕەحمانپوور، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری نەغەدەدا سەپاند.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، دەرکردنی ئەم سزایە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە چالاکییە کرێکاری و سیاسییەکانی ناوبراوەوە هەیە، بەتایبەت بەشداریی کارای ئەو لە ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە ساڵانی ڕابردوودا لە شاری نەغەدە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە سزاکە بەفەرمی بە ئیبراهیم ڕەحمانپوور ڕاگەیەندراوە. ناوبراو دژی ئەم بڕیارەی دادگا ناڕەزایی دەربڕیوە و دۆسیەکەی ئێستا لە قۆناغی پێداچوونەوەدایە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد دەربارەی ئەنجامی کۆتاییی تانەلێدانەکە و ئەگەری هەڵوەشاندنەوە یان پشتڕاستکردنەوەی ئەو سزایە لەبەردەستدا نییە.