پێنج هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی نەغەدە و سەردەشت لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکردن.
لە درێژی گرتن و بەندکردنی هاووڵایانی کورد لە لایەن رژیمەوە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج هاووڵاتیی کورد لە نێویاندا لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵان بە ناوی مێهران دانش ئامووزی خەڵکی شاری نەغەدە، لە لایەن بەكرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە و بەبێ بڕیاری دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەنگا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، مێهران دانش ئامووزی دوای هەڵکوتانە سەر ماڵە تایبەتیەکەی لەلایەن بەكرێگیراوانی خیانەتکاری خامنەییەوە دەستبەسەر کراوە. پێشتر چوار هاووڵاتیی دیكەش بە ناوەكانی؛
- سلێمان بایستە (خەڵکی گوندی دۆڵەتوو)
- محەممەد ناسری (خەڵکی گوندی ساوان)
- حاجی سەرافی (خەڵکی گوندی گۆڕەشێر)
- عوسمان (پاشناو نادیار، خەڵکی گوندی دۆڵەتوو)
هەموو خەڵکی شاری سەردەشت بە هەمان شێوە دەستبەسەر کراون.
ئەم دەستبەسەر كردنانە بەبێ هیچ فەرمانێکی دادگا ئەنجامدراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی بەندكران و هۆکاری دەستبەسەر كردن، یان ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.