" مەنسوور ڕەحیمی" خەڵی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.
چالاكوان كۆمەڵایەتی و وێنەگری شاری مەهاباد "مەنسوور ڕەحیمی " تەمەن ٣٤ ساڵ ڕۆژی هەینی ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دوای هێرشی هێزەکانی ڕێژیم بۆ سەر ماڵی باوکی دەستبەسەر كرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، دەستبەسەرکرانی ناوبراو بەبێ بڕیاری دادوەر بووە و هێزەکانی ڕێژیم هەموو کەرەستەی ئەلیکترۆنیی بنەماڵەکەیان بردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەكی ورد سەبارەت بە هۆكاری دەستبەسەر كران، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ناوبراو كراوە لەبەر دەستدا نییە.