فەرەنسا کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "شارل دیگۆل" و چەند کەشتییەکی جەنگیی ئیتاڵیا و هۆڵەندی بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی گەرووی ھورمز، ڕەوانەی باشووری دەریای سوور کرد.
فەرەنسا و بەریتانیا پڕۆژەیەکی هاوبەشیان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی گەرووەکە ئامادە کردووە و تاوەکوو ئێستا ١٢ وڵات ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لەو پلانە نیشان داوە.
پێشنیازە فەرەنسی-بەریتانییەکە داوا دەکات ئێران ڕێگەی تێپەڕبوونی کەشتییەکانی پێ بدرێت لە بەرانبەر پابەندبوونی بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا، واشنتنیش لە بەرانبەردا گەمارۆی سەر گەرووەکە هەڵبگرێت.