وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی هەنگاوی کردەیی بۆ دەستگیرکردنی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناوە و داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە لە ڕێگەی ڕێکخراوی پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆڵ)ـەوە، داوای «ئاگادارکردنەوەی سوور» بۆ ناوبراو دەربکەن.
ئاکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا، ڕۆژی هەینی لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد کە دادگای ١١ی سزای قورس لە ئیستەنبووڵ، لە چوارچێوەی دۆسیەی ژمارە (٢٠٢٦/١٠٨)، پرۆسەی دادگاییکردنی ٣٥ تۆمەتباری دەست پێ کردووە کە نەتەنیاهوو یەکێکە لەوان و بە تۆمەتی «ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی» لەو دۆسیەیەدا ناوی هاتووە.
وەزیری داد ڕای گەیاند: «ئێمە داواکارییەکی فەرمیمان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کردووە، تاوەکوو بە مەبەستی دەستگیرکردنی نەتەنیاهوو، لە ڕێگەی ئینتەرپۆڵەوە داوای ئاگادارکردنەوەی سوور بکرێت.» بە گوتەی گورلەک، سەرجەم بەڵگەنامە و دۆسیە پەیوەندیدارەکان بەم کەیسە، ب
ۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و جووڵاندنی ئەم داواکارییە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، ڕەوانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کراون. ئەم هەنگاوەی تورکیا لە کاتێکدایە کە فشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئیسرائیل بەهۆی ڕووداوەکانی غەززە و تۆمەتبارکردنی بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و کۆمەڵکوژی، زیاتر بووە.