ڕۆژنامەی ژروزالم پۆست لە مەقالەیەک دا دەڵێ؛ هێرشەکانی ئیسرائیڵ بۆ سەر ئێران ئەو کاراییەیان نەبوە کە دەبوو هەیبێ بۆیە دەبێ ناوچەی دژە فڕین لە ناوچەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئێران ( کوردستان) دابین بکرێ.
ژروزالم پۆست ئاماژەی بەوە کردووە کەهێرشە ئاسمانیەکان ئەگەر بە توندی بکرێ دەکرێ بەرنامەی ناوکی ئێران و بنکە نیزامیەکانی لە نێو بەرێ بەڵام نابێتە هۆی ئاڵۆگۆڕ لە ڕەفتاری ڕەژیم و بۆیە داوا دەکات لە ناوچەی نەتەوەکانی ئێران وەک کوردستان و بەلوچستان ناوچەی دژە فڕین دابین بکرێ و ئەوەش دەکرێ هێرشەکانی سوپای پاسداران کەم بکاتەوە.
نووسەری ئاماهەی بەوە کردووە" پێویست ناکات هێزی نیزامی دابین بکرێ بەلکۆ هاوپەیمانیەک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ناتۆ و وڵاتانی عەرەبی ڕێک بخرێ کە لە ڕێگای درۆن و تکنۆلۆژیەوە بە بێ ئەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکان دایم گەشت بکەن کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیە بکەن کە فڕۆکەی ئێران نەتوانێ بفڕێ."
پێشتر لە بەرنامەکانی پادکەستی مینێروا دا باسی ئەوەم کردبوو ( نەک بەو دیقەت و زانیاریەوە) بەڵام ئەوەی کە ئەگەری هەیە هێزی ئەمریکا لە دوو ناوچەی ئێران جێگیر بکرێ و ئیسرائیڵ پلانی ئەوەی هەیە کە خۆی لە ئاسمانەوە و هێزی نەتەوەکان لە سەر عەرز فشار بۆ ئەو ڕەژیمە تروریستیانەی وەک ئێران و سوریە بهێنن