شۆڕشەکانی کورد لە 2 سەدەی ڕابردوودا، بە بەردەوامی هەستاون و پاش ماوەیەک دامرکاونەتەوە، یان بەرەو لاوازی ڕۆیشتوون، یان لە جەنگەی خۆیاندا ماونەتەوە و پێشکەوتنێکی بەرچاویان بە خۆیانەوە نەبینیوە. دیارە لێرەدا زۆرتر مەبەست شۆڕشی کوردەکانی ڕۆژهەڵاتە.
ئەم هەڵچوون و داچوونانەش کۆمەڵە پرسیار لە زەمینی هۆشیاری نەوەی تازەدا دروست دەکەن. کۆمەڵی چەمکی تازە و بابەت تازە بە زەهنینتدا دێن و دەچن و جاری وایە، خەیاڵی دیزاینی نوێ شێوە خەباتەکە ئەوان بە ئەنجامیان گەیاندووە، دەتباتەوە بۆ ڕابردوو.
پرسیارەکان بە دوای یەکتردا ڕیز نەبن، بەڵام لێکدانەوەکانت بۆ سەردەمی ئەوکات جێی سەرنج و تێڕامان نا بن و زۆریش خەوناوی وەسف دەکرێن.
وایە، لە باری ئیستاتیکییەوە هەڵسەنگاندنی ڕابردوو بە پێوانەی (پۆست) مکانی ئێستا دروست نییە، کەچی هەر بە پێوانەی ئەو کاتیش تووشی تێڕامانت دەکەن.
ئەو ڕێگایانەی ئەوان ڕچە و شوێن پێیان هەڵگرتبوو، مەخابن بەرەو مەبەستی سەرەکی نەیدەبردین. بۆیەش باشترین شارەزایان و چاوساخەکانی ئێمە لەو ڕێگایەوە بەرەو ڕووی بیابان نەبوونەوە و لە تۆفانی ناهومێدیی یاسا و ڕیسا لماوییەکانی ئەو کاتەدا نوقم دەبوون و دەمخنکان.
بۆ ئەوەی کەموکورتییەکانی ڕابردوو دووپات نەبنەوە دەبوو، هەوڵەکانمان وەگەڕ بخەین. چارە چی بوو؟ یان چ سرێک لە ناو جەرگەی خەباتدا بە نهێنی و... بارگاوی بە تەلیسـمی نەشکاوەوە مابوو، کە خۆی ناشکرا نەدەکرد، بۆ ئەوەی دەرگای سەرەکیی دەربازبوون لەو قەیرانەمان پێ بڵێت؟
ئەمە نە و پرسیارە سەیرە بوو، وای لێکردین، بە دوای وەلامدا بێ ئەوەی بەرەو بیابان بڕۆین دابنیشین و تیبفکرین.
بەو تیفکرینە تازەیە وە بوو مانیفێست و پرەنسیپەکانی وەچە ی نوێ (لە سەر بنەمای: 1- بەجێهێشتنی ڕابردوو، 2- باوەڕ بە خۆبوون، 3- پێشنیار کردنی ڕێگا چارەیەکی باش بۆ کەمکردنەوەی کەموکورتییەکانمان کە بۆ زۆر کەس ناوبردنی ئەم شێوە خەبات و سیستەمە وەکو عەیبە و شەرمی لێهاتبوو) لە دایک بوون.
پێناسەی مانیفێستی لیبراڵی کوردی یانی وە ئاگاهاتنەوەی تاک بە تاکی ئێمە و نەوەستان تاکو گەیشتن بە قۆناغی هۆشیاریی بە ئامانج گەیشتووی خاوەن پڕۆژەی بەردەوام.
بنەمای لیبراڵیزمی کوردی لە سەر چاککردنەوە و دارشتنەوەی سەردەمیانەی پێکهاتە و بەرنامەی سیاسیی کورد بۆ هەزارەی نوێ وەستاوە بە کورتی لە چەند خاڵێکدا دەتوانین مەبەستی خۆمان بناسێنین:
2- چاککردنەوەی ڕەسەنایەتی و کەلتوور بە گشتی و سڕینەوەی ئاسەواری خراپی بیگانه. دروستکردنەوەی دۆخی نالەباری پەیوەندیی نێوان تاک و گرۆپ وچین وتوێژەکانی کۆمەڵگە سەر بەم ناسیۆنە و ناساندنەوەی خۆیان بە خۆیان و دروستکردنی گیانی لێبوردەیی نەتەوەیی، لە پێناوی سەرینەوەی تەمێ قەیرانی شوناسی میللیماندا و ئاشتبوونەوەی تاکەکان.
3- ساخکردنەوەی چوارچێوەی خاکی کوردستان، کە بەهۆی لەخۆبێگانەبوون و سیاسەتی دوژمنکارانەی داگیرکرانی کوردستانەوە و تێنەگەیشتنی ئێمە لەو خەسارە گەورەیەی لێمان کەوتووە، بەشێکی زۆری ناوچە گرنگ و ستراتیژییەکانمان خەریکن تێکەڵ بە مێژووی کورد و ئاسەواری بەجێماوی نەتەوەکەمان دەبن، کە لەوانەیە وا دەربکەوێت (نێر میان) بەجێهێشتووەیان بەهۆی نەهامەتییەوە کە تووشی هاتوون خەریکن ناسنامەی خۆیان دەسڕنەوە و لە ڕوحی کوردی بەتاڵ دەکرێن.
4- ڕێزگرتن لە مافی (تاک) بۆ دروستکردنی کەسی بیرکەرەوەی ئازادیخوازی کورد، کە بە پرسیار لە خۆی و دەوروبەری (چییە؟ کییە؟ لە کوێی ئەم جیهانەدا وەستاوە؟ ئەرکە گەردوونییەکانی ئەو چین؟ چەندە جێی بایەخ و سەرنجە؟ چەندە بایەخی پێدراوە؟ دەبێ چی بێت... چۆن بکات و چۆن بڕوات؟... و هەڵوێست گرتن لە بەرانبەر ئەو چەمکانەی مافەکانی دەخاتە ژێر پرسیارەوە سەردەمیانە و لە درێژەی ڕەوت و پرۆسەیەکی چالاک و بەردەوامدا بە بەردەوامی خۆی دابڕێژێتەوە واتە ببێتە تاکێکی هەستیار و هۆشیار کە گوێ لە دەنگی چرکەکانی ڕۆژگار بگرێت و لەو ڕەوتی کار و چالاکییە بەردەوامەی خۆیدا، سوود لە دەرفەتەکانیش وەربگرێت. واتە ئەگەر کارنامە و فایلی تاکەکانی ئێمە دەوڵەمەند بن، کورد دەوڵەمەند و لە ئامانجەکانمان نزیک دەبینەوە.
5- کامە پرەنسیپ دەبێ ببن بە یاسا نەتەوەییەکانی ئێمە لە نێو خۆماندا کە بەبێ دەوڵەتیش و لە ژێر باری ستەمکاریی بێگانەدا بتوانی ڕۆحی نەتەوەیی کورد بە کردەوە ڕابگرێت؟ گیانی مافخوازی و ئازادیخوازانەی نیمەییش بەو پرەنسیپە باشتر و بەهێزتر بێت، لیبرالی کورد پەرەی پێبدات.
6- دوور کەوتنەوە لە خەونی پاوانخوازانەی ناوەندگەرا و کارنەکردن بە چەمکی کۆلۆنیالیستیی بیگانه ی وەکوو نۆمێنێت و پان و شۆڤێنیزمی و... گەڕانەوە بۆ ناخی خۆت.
7- کۆمەڵگایەك سەرکەوتووە، تاکەکانی سەرکەوتوو بن. تاکى کوردیش تاکێکی نەرۆ و پلێشاو بووە، بۆ بنیاتنانەی کۆمەڵگای ڕووخاوی کوردی، دەبێ کەسایەتی ڕووخاوی تاکەکان بنیات بنێنەوە، کە وابوو با نیمە ڕێز لە خۆمان بگرین، دەبێ دنیایەکی تازە دروست بکەین... دنیای چوون بۆ ناو ڕیزی مروفە سەربەست و هۆشیار مەکین.
8- کۆمەڵگای کوردستان لە مێژە لە ڕۆژهەڵاتدا هەنگاوی بەرەو مۆدێرنیتە هەڵگرتووە، کەچی بە هۆی پێشێلکاریی مافەکانیەوە بە دەستی حکوومەتەکانی پاشایەتی و ئیسلامی، نەیتوانیوە ڕێکخراوی گەورەی مەدەنیی بەرھەڵستکاری دەسەڵات بۆ سنووردانان بەرانبەر بە حکوومەت دروست بکات، کە دەربڕی ویست و خواستە مەدەنییەکانی میللەتی کورد بن.
بە سەر ئەو میشدا کە کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستان نەیتوانیوە سیستەمی چەکگیری خۆی بنیات بنێت و کار بۆ نیازەکانی خۆی بە شیومیه کی کانالیز مکراو بکات، کەچی توانای ئەوەی تێدایە، زۆر خێرا و لە سەر بنەمای نافەرمانیی مەدەنی، دەسەڵاتی زاڵ مل کەچی بڕیارەکانی خۆی بکات. گرفتی ئەوان لەوە دابووە، سەرکردایەتییەکی لیبرال نەبووە کە بتوانێت ئەو ڕێکخستنانە لە قازانجی میللەتدا ڕێبەری بکات.
ئەرکی لیبراڵی کورد، ئەوەیە کە هاوکاری و هاوئاهەنگیی نێوان خۆی و ڕێکخستنە خۆرسکە جەماوەرییەکان، بە ڕوونی و مەکۆ گەڵاڵەیەکی نوی بخاتە بەرباس و ببێتە پاڵپشت و سەنگەری خەباتی جەماوەریی کورد لە کوردستانا.
9- یاسا یەکێک لەو بەربەستانەیە، لایەنی دەسەڵات بۆ پێشگرتن لە ئامانجەکانی جووڵانەوەی کورد و گەلانی دیکە دایناوە. نەرکی ئێمە ڕێکخستنی خەباتێکی گەورەی پارلمانی سیاسی لەو گۆڕەپانەدا دەبێ، کە ھیچکام لەو کاندیداتۆڕە ناشیرینانەی کە دەسەڵات پەسندیان نەکا، نەوێرن لە ترسی ھیزی ئازادیخوازی خەلکی خۆ بپاڵێنن و لە ناکامدا لە کوردستانەوە وەکۆ نموونەیەکی ناوچەکانی دیکە، کەسانێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بەرەو پارلمان بەڕێ دەکرێن. ئەمهیش کاریگەری لە سەر دەسەڵات دەبێ. پارلمانی توندڕەو ببێ بە پارلمانی خەلکی و نەرمترۆ بە خەباتی پارلمانییش کۆمەڵی خالی خراپی دەستووری ئالوگۆڕیان پێ بکری و نهگهر ڕێگرییان لێکرا، درگای پارلمان ببهستن بەلام ئێمە ههموو كات له قازانجی خهلکدا (به دژایهتیکردنی دهسهلاتی زال و پاوانخواز) ھەڵویست دەگرین.
ئەمەیش یەکێک لەو خالە سەرەکییانەی جووڵانەوەی لیبراڵی کوردە، کە لە خەباتی خوماندا شان بە شانی ھیزە مەدەنی و نیشتمانییە ڕاپەڕیوەکان بە کاری ده هێنن.
10- کۆمەڵگای کوردستان کە بە (هیندێ ی جیهانی ئیسلام) ناوبراوە، شوێنی کەمایهتییه جۆر به جۆرهکانه و به و پێیهیش پێویستمان به کۆمهڵی یاسا و ریسای کرداری کۆمەڵایەتییە، تەبایی نیوان ریزەکانمان پتهوتر بکا.
لیبوردەیی و فرەییخوازیی لیبرالییانە یەکێک لە پێداویستییەکانی کۆمەڵگای کوردستانە، بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە و خەباتێکی یەکگرتووی میللی.
لە ڕاستیدا ئێمە وەکو لیبرالەکانی کوردستان، کار لەسەر پرۆسەی بەختەوەرکردنی کۆمەڵگا نەکەین و دەمانەوێت هەر لە ئێستاوە، هەست بە بەختەوەریکردن لەناو کۆمەڵگادا بە پیرەوەکردنی دەستوورە لیبرالییە ئینسانییەکان، بە کردار و ڕەوشتی ئازادیخوازانەی خۆمان، لە زەمینی ئەواندا وێنا بکەین. وا بکەین تاک بە تاکی کورد بە مافەکانی خۆیان ئاشنا ببن و داوای مافە سروشتی و سیاسییەکانی خۆیان بکەن. بۆ ئەم مەبەستەش بە پێویستی دەزانین، مرۆڤی کورد لەگەڵ خوی و مافەکانیدا ئاشت بێتەوە و بە یەکێتییەکی تازەوە بۆ دابینکردن و وەدیهێنانیان هەنگاو هەڵگرن.
11- برەو پێدان بە دیموکراسییەت بەو شێوەیەی لە وڵاتانی ئازاددا، میدیا و دەنگی سەربەخۆی دروستکردووە.
ڕۆژ نییە لە وڵاتانی دیموکراتیکدا - بە تایبەت ئەمریکا - تاقم و لایەن و گروپێکی داهێنەر، بە ناست و بەرنامەی نوێ و سەمهرهوه، کە حیکایەتی جیاوازییەکانی مرۆڤ لەگەڵ یەکترن، سەر هەڵنەدەن و بەو هۆیەوە ئۆرگانیزمی بچووک و گەورە و نوێ و نوێتر (بۆ دەربڕینی نیازەکانی مرۆڤ) لە دایک نەبن!
12- گرینتی کردنی ژیانی تاکەکان و هەوڵدان بۆ دابینکردنی ئازادیی سیاسی لە ئاستێکی بەربڵاودا کە هەموو ڕەگەزەکان تێیدا بە ئارامی و متمانە و دڵنیایی لەگەڵ یەکتر بجوولێنەوە و هەڵسوکەوت بکەن.
13- ڕەوتی داهۆڵسازیی (مترسکسازی) کوردی دەبێت بگۆڕدرێت بۆ ڕەوتێکی ئینسانساز.
بۆ ئەوەی خەڵکی بۆ جارێکی تر باوەڕ بە سیاسەت و سیاسەتوان بکەن، کە نەمامانە دەیانەوێت لە ڕەموتێکی ملهوڕەوە بۆ ڕەموتێکی خزمەتگوزار و چاکەخواز ئاڵوگۆڕ لە بەرنامە و نەخشەکانیاندا بکەن.
14- ژنان گەورەترین کەمایەتیی دونیان لە دەسەڵاتدان، کەچی خۆیان زۆرترین ڕێژەی حەشیمەتی دنیا پێکدەهێنن.
بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی ژنانی فێمینیستی کورد کە وەک و بەرهەم و پێکهاتە و سنووردارێتی، لەمپەڕێکی گەورەمیان لە بەردەمدا بۆ دروست بووە، ئەگەر لە لایەن هێزە ڕزگاریخوازەکانەوە پشتگیری تەواو بکرێن، دەتوانن بەشێکی زۆری نەخشە نەتەوەییەکانی کورد ڕاپەڕێنن.
ئێمەی هێزی لیبرالی کوردستان لە پەروەردە و پێگەیاندن و پشتگیریی کەسایەتیی ژنی کورددا هیچ چەشنە کەموکورتی و درێغییەک نانوێنین و لە ڕەخساندنی هەلومەرجی ڕەگەزیی یەکساندا بۆ بەدەستهێنانی یەکسانییەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی ڕۆڵی کارا دەگێڕین.
15- دوورکەوتنەوە لە خەباتی کاتۆلیکی و سوننی گەرایانە و هێنانە مەیدانی تەواوی کەمایەتییە گەورەکان وەکو کورد شیعەکان، لور و نەهلی - هەق و کاکەیی و جووە کورد و کریستیانە کورد و غەیری کوردەکان و... تەنانەت کەمایەتییە غەیری کوردەکانی نیشتەجێی خاکی کوردستان.
16- لەگەڵ ئەوەشدا نکۆڵی لەوە ناکەین، ڕەخنەیەکی زۆر لە لایەن کوردەوە لە سیاسەتی شۆڤێنیستیی فارس و تورک و عەرەب، بەرانبەر بە کێشەی نەتەوەیی کورد گیراوە، کەچی خوازیاری تەبایی نێوان نەتەوەکانی ئێران و دراوسێگانی خۆمان دەبین و هەرلەو کاتەشدا دەمانهەوێت، نەمان وەک و نەتەوەیەک قبووڵمان بکەن و دیان بەسەروموربى نیمە لە خاکی کوردستاندا بنین. قبووڵی جیاوازییەکانى نیمە لەگەڵ نەوان، خاڵی مەرجدارى نیمە بۆ دەستپێشخەری لە هاوکاریکردن و هاوخەباتیدایە.
17- نیمە بە جێنگەی نەوهەی لۆمەی هێزە کوردستانییەکان بکەین، داوایان لێ نەکەین و هانیشیان نەدەین، قبووڵی ڕای جیاوازی یەکتر بکەن و لە خزمەتکردن بە ئامانجە میللییەکانی خەڵکی کوردستاندا و دانی پڕۆژەی هاوبەش و گەورەتردا ڕۆڵی کارا بگرن، ئەمەش لە قازانجی هەموو حیزب و هێزەکانی کۆمەڵگای کوردستاندا دەبێت.
کەوابوو و ئیمە دژایەتیی هیچ گرووپ و لایەن و حیزبێکی کوردستانیی خزمەتکاری ئامانجەکانی جووڵانەوەی کورد ناکەین و نەوهەی هاوکاری میللەتەکەمانە نیمە دەستی هاوپەیمانیەتی و دۆستایەتی بۆ درێژ نەکەین.
ئیمە لە پەرهپێدانی دۆخێکی مەدەنی _ شۆڕشگیریدا تێدەکۆشین و پشتیوانی لەو ڕێکخراوانەش نەکەین کە هۆشیاری و چالاکیی مەدەنی لە کوردستاندا بەڕێوە نەبەن.
18- بەجیهانیکردنی دۆزی کورد یەکێک لە ئامانجەکانی لیبرالیزمی ئینسانیی فەرهەندیی کوردە. هەروەک چۆن جوولەکەکان توانییان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانیان لە ئاستێکی جیهانیدا و بە شێوەیەکی بەربڵاو، هەم هێزەکانی خۆیان یەکبخەن و هەم هاوپەیمانی گەورەی وەکو ئەمریکا و بەریتانیا بۆ خۆیان دروست بکەن، ئێمەش دەبێت بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی تازەتر و کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووانەی گەلانی پێشکەوتوو، مەیدانی مافخوازی و ئازادیخوازیی نەتەوەی خۆمان فراوانتر بکەین و پشتگیری زیاتری جیهانی و ناوخۆییش بۆ خۆمان بەدەست بهێنین.
وەگەڕخستنی هەموو تواناکانی کورد، بۆ سەرخستنی 1 ووشە (واتە کورد)، دەكەین بە نامانجی سەردەمییانەی خۆمان، بە بێ نەوەی نکوڵی لە ئاستی کارامەیی یەکتر بکەین.
19. کۆنسێرڤاتیڤی کوردی چییە؟ لیبراڵیزمی شۆڕشگێڕانە چ واتایەکی هەیە؟ ڕۆشنگەرییکردن و پشتیوانی لە دروستبوونی ڕێکخراوە مەدەنییەکان چ پێویستییەکی هەیە؟ ئایا سەردەمی ئیستا بۆ سەرهەڵدانی حیزبێکی شۆڕشگیری لیبڕاڵ گونجاوە؟ بۆچی سیاسەتی پارێزگارانە لە ئیستادا پێویستی بە پەڕپێندان (لەناو بازنەی سیاسەتی کوردیدا) هەیە؟ داخۆ بنەما کەلتووری و نەریتی و ئەخلاقییەکانی نیمە کەوتوونەتە مەترسییەوە، کە کۆنسێرڤاتیڤی کوردی خەریکن بۆ پارێزگاریکردن لەو بنەمایانە سەر هەڵئەدەن؟
هزری ناسیۆنالیستی و لیبڕالیسم چەندە پێکەوە بەستراون، داخۆ هیچکام یەکتر لاواز ناکەن؟ نەمانەی سەرەوە ئه و کومەڵە پرسیارمن، کە حیزبی لیبڕاڵی کورد بۆ وەلامدانەوەمیان و بۆ دارشتنی گەڵاڵەیەکی (ناوچەیی_ جیهانی) ئامادەیی خۆی دەربڕیوە. واتە دەیهەوێ لە نوینکردنەوەی شۆڕشدا ڕۆلێکی ئیجابی بگری و شۆڕشی کورد بەرەو قۆناغێکی تازه ببات.
20. دەوڵەمەند کردنی کومەڵگا تاکە ڕێگا چارەی ڕزگاریی گەلی کوردە، ئه گه ر وانه کرێ، پاش رزگاربوون له داوی دیکتاتۆرەکان، ده كه وینه داوی برسیتی یه وه که نه مه یان له دوژمنی 1 پر مەترسیدارترە. پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی دەوڵەمەندکراو بە ئابووریی قورس و قایم، دەتوانێت لەم سەردەمی (پارە-سەروەری)یەدا گرینتیی ژیانی نەتەوەکەمان بکات. گەر وا نەڕووین، نەدرووین، بۆ نەدورانمان دەبێت بیر لە تێرکردنی نەتەوەکەمان بکەینەوە. چونکە ئەنجامی شۆڕشی گەلانی برسی، کۆیلەیەتییەکی گەورەتر بەرهەم دەهێنێت. یانی نەفسووس خواردن بۆ ڕابردووی سەردەمی دیکتاتۆرەکان دەبێت بە حیکایەتێکی مەزن، کە لە زەمینی خەڵکدا، بازنەی ڕەنج نەستوورتر و نەپساوەتر پیشان دەدات. ئەمەیش ڕەشبینیی گشتگیر بەرهەم دێنێت و وا دەنوێنێت کە کەس و گرووپەکان لە کاتی دەسەڵاتداریدا جیاوازییان نییە.