سڵاوێکی شوڕشگێرانە: ڕەزا پەهلەوی! لە ٦ی ڕەشەمەدا، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێک بهێنیت، پێنج حزبە کوردییەکانت بە "چەند گروپێکی جوداخواز" و "بە ئیدیعای خەیاڵی و گاڵتەجاڕانە" ناوبرد. لە حاڵێکدا کە ئەو حیزبانە بە ڕاشکاوی ڕایانگەیاندووە کە بە دوای "ئێرانێکی دێموکراتیکی فرە نەتەوەیی" و "مافی نەتەوەکان لە چوارچێوەی ئێران"دا دەگەڕێن، نەک جیابوونەوە.
یەکسەر میللەتی کوردتان بە “جیاخواز” ناوزەد کرد و هەڕەشەتان کرد کە “نە دانوستان دەکەین و نە سازش لەسەر یەکپارچەیی خاکی”، بە تۆنی شاهانەی خۆتان، داواتان لە سوپا کرد کە “لەسەر ئەرکی نەتەوەیی-نیشتمانپەروەریماندا مامەڵە بکات” و بەرگری لە ئێران بکات بەرامبەر کورد!
هێشتا سوپایەک پێکنەهاتووە، بەڵام ئێوە فەتوا دەردەکەن. لە فەتوای خومەینیەوە تا دەگاتە تاوانەکانی باوک و باپیرت، هەموویان پەڵەیەکن لەسەر مێژووی ئێران. ئێوە هاوکاری ڕاوێژەکانتان لەگەڵ سوپای پاسداران دەشارنەوە و میللەتی کورد بە خائین و هاوکارانی سەدام دەناسێنن، بەڵام کاتێک تێکۆشەرانی کورد دەچنە مەیدانەکەوە، بۆ خۆنمایشکردن بە هاووڵاتی ئازیزەکان” ناویان دەبەن. بەڕاستی سیاسەتێکی پێکەنیناوییە! ئێوە کە ٤٧ ساڵە دانیشتووی دەرەوەی وڵات و تەنانەت ڕۆژێکیش ئیدارەی گوندێکتان ئەزموون نەکردووە، ئێستا خەریکی خەت ە نیشان بۆ کورد دەکێشیت.
ئەگەر ئەوەندە هەستیار بویتایە بەرامبەر بە یەکپارچەیی خاکی ئێران، ئازایەتیت ئەوەت دەبوو کە ڕایبگەێنیت کە باوەڕت بە دیموکراسی فرە نەتەوەیی نییە، بەڵام دەترسیت! چونکە دەزانێت نەتەوەکانی کورد، تورک، بەلووچ، عەرەب و گەلانی دیکە یەکبگرن بۆ بنیاتنانی ئێرانێکی دیموکراسی فرە نەتەوەیی، جێگا بۆ “شازادە” لە تەبحید ژیاو بە ئالای شیروخۆرەکەشیەوە نییە.
ڕەزا پەهلەوی بۆ ئەوەندە لە دەستەواژەی “مافی گەلان” دەترسی؟ ڕاستەقینە ئەمەیە: تۆ نە سەرکردەیت و نە دیموکراتیت، بەڵکو تەنها گاڵتەجاڕێک کە مێژووی سەرکوتکردن دووبارە دەکەیتەوە و هەوڵدەدەیت بە تویتێکی ئاگرین و هەڕەشەی پووچ گەلان بترسێنێت.
بەڵام میللەتی کورد بەرگەی ٤٧ ساڵ دەسەڵاتداری ستەمکارەکەی باوک و باپیرتی گرت و تۆش هیچت بۆ ناچێتە سەر بەڵکوو دەرئەنجامی کارەکانتان یەکگرتنەوەی گەورەتری نەتەوەی کورد و گەلانی ترت خستە سەر بەرژەوەندیەکانی نەتەوەی گلان.
مەرگ بۆ ستەمکار، چ شا بێت چ رەهبەر
پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان
٦ی رەشەمەی ٢٧٢٥ی کوردی