ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، هەوڵەکان لە لایەن پاکستانەوە بۆ ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران شکستی هێناوە و دانوستانەکان گەیشتوونەتە بنبەست.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی نێوەندگرانەوە ڕایگەیاندووە کە ئامادە نییە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد کۆببێتەوە و ڕەتی کردووەتەوە داواکارییەکانی واشنتۆن قبوڵ بکات. ئەم دۆخە ئاماژەیە بۆ پەرەسەندنی گرژییەکان و نەبوونی ڕوانگەیەکی ڕوون بۆ کەمکردنەوەی ململانێکان لە دۆخی ئێستادا.