بڵاوكراوەی پۆلیتیكۆ بە پشتبەستن بە ڕاپرسییەکی نوێ ڕایگەیاند، بنکەی لایەنگرانی ماگای دۆناڵد ترەمپەوە کە دژی دەستێوەردانی سەربازیی ئەمریکا لە شەڕەکانی دەرەوەدا بووە، ئێستا بە شێوەیەکی بەرچاو مەیلی بەرەو بەکارهێنانی هێرشی هێزی سەربازی لە دەرەوەی وڵات هەیە.
لە ڕاپرسییەکەدا کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە ٦٥%ی دەنگدەرانی ترەمپ پشتگیری لە کردەوەی سەربازی ئەمریکا لە دژی لانیکەم یەک ئامانجی ئەگەری دەكەن، ئامانجێك كە ناوی ئێران، گرینلاند، کوبا، کۆڵۆمبیا، چین و مەکسیک دەبینرێت.
لەو نێوەدا، نزیکەی لەسەدا ٥٠ی دەنگدەرانی ترەمپ پشتگیری لە دەستێوەردانی سەربازی دژی ئێران دەکەن، ئەو ژمارەیە لە نێوان كەسانێك كە خۆیان بە كۆماریخوازانی ماگا ناساندووە دەگاتە لەسەدا ٦١. لە دوای ئێران، پشتیوانی بۆ هێرشکردنە سەر مەکسیک لە پلەی دووەمدایە و بە ڕێژەی لەسەدا ٣٢ دێت. بژاردەکانی تر بریتین لە کۆڵۆمبیا، کوبا، نەیجیریا، چین، تایوان، پەنەما، گرینلاند و ئایسلەند.