سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی خەرمانان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هەڵکوتانە سەر ماڵی بنەماڵەی هاوڕێ یوسفی لە گوندی «ئەڵەک»ـی سەر بە شاری کامیاران، ئەو مێرمنداڵە ١٧ ساڵەیان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزەکان بەبێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژی، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
قەیرانی بەنزین لە سەوڵاوا؛ خەڵک بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی، شەوانە ئۆتۆمبێلەکانیان لە نۆرەدا بەجێ دەهێڵ.